English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
هێرشبەرەکەی بازاڕی بەرلینی کریسمەس، ئەندامی داعش بووە
2017-04-19 [02:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دێرشپیگڵ بڵاویکردەوە، ئه‌و که‌سه‌ی هێرشه‌که‌ی بازاڕی به‌رلینی کرد له‌ کریسمسدا ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی له‌ داعشه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌.

گۆڤاری دێرشپیگڵی ئه‌ڵمانی بڵاویکرده‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ جه‌ژنی کریسمسدا به‌ بارهه‌ڵگرێک خۆی کرد به‌ ناو ئاهەنگگێڕانی سه‌ری ساڵ و ١٢که‌سی کوشت، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی له‌ داعشه‌وه‌ پێدراوە.

گۆڤاره‌که‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانی له‌ ئیمارات بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ (ئه‌نس عه‌مری) که‌ توونسی بوو مافی په‌نابه‌ریی له‌ ئه‌ڵمانیا ڕه‌تکرابووه‌وه،‌ ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی له‌ تیمێکی داعشه‌وه‌ بۆ چووبوو ئه‌و هێرشه‌ بکات. 

به‌پێی گۆڤاره‌که‌، ئه‌و تیمه‌ی داعش له‌ هه‌ڵمه‌تێکی دیکه‌ی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا دۆزراونه‌ته‌وه‌ که‌ کراونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و داعشانه‌ی که‌ خۆیان وه‌ک په‌نابه‌ر ده‌ناسێنن. 

ئه‌نه‌س عه‌مری، چوار ڕۆژ دوای کرده‌ تیرۆریستییه‌که‌ی، له‌ شاری میلان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتاڵیاوه‌ کوژرا.  داعش، فه‌رمانی هه‌بووه‌ که‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانانی دژی داعش ئه‌و هێرشه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه‌.





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad