English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
خولێکی راهێنان بۆ کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەچوو
2017-04-19 [10:01 AM]

ZNA - هەولێر


راهێنانێکی یەک رۆژەی چر بۆ کارمەندانی دەزگای بارزانی لەسەر یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و پاراستنی خەڵکی سیڤیل لە کاتی ململانێی چەکداریدا  لەلایەن رێکخراوی 'بانگەوازی جنێف' (Geneva Call) بەڕێوەچوو.

راهێنانەکە لەلایەن رێکخراوی 'بانگەوازی جنێف' (Geneva Call)و بەسەرپەرشتی دکتۆر عبدللە  عەلی عەبۆ رێکەوتی ١٨ی نیسانی ٢٠١٧ لە ئۆفیسی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بە بەشداری ژمارەیەک لە کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەچوو.

لە خولەکەدا خاڵەکانی یاسای مرۆیی نێوەدەوڵەتی بۆ بەشداران شیکرایە و  گرنگی بەڕێوەچوونی هەموو بەندەکانی یاساکان لە کاتی شەڕدا بۆ پاراستنی گیانی سیڤیلەکان و بەند و بریندارانی شەڕ باسکرا.

بانگەوازی جنێف جەخت دەکاتەوە لەسەر پاراستنی خەڵکی سیڤیل لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا، بەتایبەتی (پاراستنی منداڵ، رێگرتن لە توند و تیژی سێکسی و نەهێشتنی جیاکاری رەگەزی، قەدەغەکردنی مینی دژە کەسی).

بەپێی یاساکانی مرۆیی نێودەوڵەتی هیچ گرووپێکی چەکدار ناتوانێ رێگربێت لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی سیڤیل و دەزگای خێرخوازیی بارزانیش بەردەوام لە رێگای تیمەکانیەوە هاوکارییەکانی گەیاندووەتە ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕەوە رەوشی خەڵک تیایاندا نالەبارە.

کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام هاوکاری پێشکەشی قوربانیانی شەڕ دەکەن و لە زۆر جێگەدا لەلایەن چەکدارانی گرووپ و لایەنەکان رێگری لە کار و چالاکییەکانیان کراوە و لە ناوچەکانی شەڕدا مەترسی لەسەر گیانیان درووست بووە، بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە مافە یاساییەکانی قوربانیانی شەڕ ئەو خولەیان بۆ کرایەوە.





ئەم هەواڵە 2986جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad