ZNA - هەولێر
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رێزگرتن لە جەژنی چوارشەممە سورێی کوردانی ئێزیدی هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٨٠٠ خێزان ئاوارەی ئێزیدی کرد.
ئەمڕۆ چوار شەمە رێکەوتی ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ جەژنی چوارشەممە سورێی کوردانی ئێزیدییە و ئەم رۆژە پیرۆزییەکی تایبەتی لە دینی ئێزیدیدا هەیە.
لەم رۆژەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی هاوکارییەکانیان بەمەبەستی رێزگرتن لە جەژنەی کوردانی ئێزیدی بەڕێوەبرد، لە هەڵمەتەکەدا ٨٠٠ کارتۆن خۆراکی وشک پێشکەشی ئاوارە کوردەکان لە سنووری سەرسنک کرا.
ئەم هەواڵە 3625جار خوێندراوەتەوە |