English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یۆنانیش بەر کردەوە تیرۆرستیەکان کەوت
2017-04-20 [10:29 AM]

ZNA- ھەولێر


تەقینەوەیەکی بەهێز بانکێک لە ئەسینای پایتەختی یۆنان رووی دا و تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی تێدا رانەگەیاندووە.

 

ئاژانسی هەواڵیی (زوگلا)ی یۆنانی بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 22:05 خولەکی شەوی چوارشەممە 19.4.2017، بۆمبێک لە دەروازەیەکی لقی بانکی یۆرۆبانک لە شەقامی سانتارۆزا لە ئەسینا دانراوەتەوە.

 

دوای گەیشتنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان، ناوچەکە چۆڵ کراوە و بۆمبەکە لە کاتژمێر 22:40 خولەک تەقیوەتەوە.

 

هەروەک ئەو ئاژانسە بڵاوی کردووەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی تەقینەوەکە نەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانی دارایی بە بانکەکە و ژمارەیەک باڵەخانەی نزیکی بانکەکە، گەیاندووە.

 

پێشتریش لە رۆژی 10.4.2014، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ئەم بانکە تەقی بووەوە.





ئەم هەواڵە 2818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad