English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لە رووداوێکی ھاتوچۆدا خوێندکارێک گیانی لەدەست دا و ١٤خوێندکاریش برینداربوون
2017-04-20 [03:20 AM]

ZNA - گەرمیان


 

رائید "عەلی جەمال" گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار - گوندی گۆبان سەربە ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی‌پاس کە خوێندکارانی ئەو گوندە دەگوازێتەوە بۆ خوێندنگا کە لە قەزای کەلار دەخوێنن لە کاتی گەڕانەوەیاندا  ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و بەوھۆیەوە خوێندکارێک بەناوی "ھەورامان احمد عبدللە" لەدایکبووی ١٩٩٦ دانیشتووی گوندی گۆبان گیانی لەدەست دا و ١٣خوێندکار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوون.

 

عەلی جەمال گوتی: دوای چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە شەش لە بریندارەکان رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

 

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان روونی کردەوه: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە پێشبڕکێیان کردووە و بەو ھۆیەوە ئەم مینی پاسە بە ١٤خوێندکارەوە وەرگەڕاوە.

 

عمر جاف





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad