English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
له‌ هێرشه‌که‌ی خان شه‌یخوونی سووریا چه‌کی کیمیایی به‌کار هاتووه‌
2017-04-20 [03:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕێکخراوی جیهانیی ڕێگرتن له‌ چه‌کی کیمیایی ڕایگەیاند له‌ هێرشه‌که‌ی خان شه‌یخوونی سووریا چه‌کی کیمیایی به‌کار هاتووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی تیمێکی ڕێکخراوی جیهانیی ڕێگرتن له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی گه‌یشتنه‌ تورکیا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ڵی بێ هیچ گومانێک گازی سارین له‌ هێرشه‌که‌ی خان شه‌یخوون به‌کار هاتووه‌.

بە پێی هەواڵێکی (بی.بی.سی)، ڕێکخراوه‌که‌، دوای تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که‌ بێ هیچ دوو دڵییه‌ک ده‌توانین بڵێین له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ چه‌کی کیمیایی بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر خان شه‌یخوون به‌کار هاتووه‌.  ئاماژه‌ به‌وەش ده‌دات ئه‌و گازه‌ کیمیاییه‌ی که‌ به‌کارهاتووه‌ گازی سارینه‌.

دوای ئه‌وه‌ی، فڕۆکه‌کانی سه‌ر به‌ ڕژێمی ئه‌سه‌د هێرشیان کرده‌ سه‌ر شارۆچکه‌ی خان شه‌یخوونی نزیک شاری حه‌له‌ب، ٨٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا کە ١١یان منداڵ بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون، ئاسه‌واری گازی کیمیایی به‌ قوربانییه‌کانه‌وه‌ دیاربوو، زوو هه‌واڵگریی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی کرد له‌و هێرشه‌دا و سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا ٥٩ مووشه‌کی تۆماهۆکی گرتە ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییه‌ی که‌ هێرشه‌که‌ی لێوه‌ کرابوو.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad