English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات
2017-04-20 [05:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ پامێكدا سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان كرد و رایگه‌یاند، ئەرکی هەموو ڕاگەیاندنەکانە لەم قۆناخەدا پشتوپەنای گەلەکەیان بن و ڕێگە لەو هەوڵە دوژمنکارییانە بگرن کە دەیانەوێ متمانە و بڕوابەخۆبوونی تاکی کوردستانی لاواز بکەن.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

 

به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان

 

سڵاو و ڕێز..

 

بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەم.

 

بە خۆشحاڵییەوە لە سایەی ئازادیی کاری میدیایی لە کوردستان، ژمارەیەکی زۆر کەناڵی ڕاگەیاندنی نووسراو، بیستراو و دیتراو لە کوردستان هەن کە دەتوانن خزمەتێکی زۆر بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکەن و دەنگی ڕەوای مافەکانمان بگەیەننە دنیا. ئەرکی هەموو ڕاگەیاندنەکانە لەم قۆناخەدا پشتوپەنای گەلەکەیان بن و ڕێگە لەو هەوڵە دوژمنکارییانە بگرن کە دەیانەوێ متمانە و بڕوابەخۆبوونی تاکی کوردستانی لاواز بکەن.

 

گۆڤاری گوڵان یەکێکە لەو ناوەندە میدیاییانەی لەلای خوێنەرەکانی خاوەن سەنگ و متمانەیە و وەکچۆن بووەتە پردێک بۆ لێکنزیک کردنەوەی ڕۆشنبیرانی کوردستان و دەرەوە و تێڕوانینەکانیان دەگوازێتەوە، بەهەمان شێوەیش لە خزمەت کردنی هەستی نیشتیمانپەرەوەری و بەها بەرزەکانی گەلەکەمان بە باشی ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیەنێت.

 

دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێی تەمەنی گۆڤارەکەتان، ساڵی بەردەوامی و پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر بێت.

 

مسعود بارزانی

 

20/4/2017





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad