English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌مریكییه‌كان له‌ پڕۆژه‌یاندایه‌ دوو لیوای دیكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكه‌ن
2017-04-20 [05:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكییه‌كان له‌ پڕۆژه‌یاندایه‌ بۆ ساڵی 2018 دوو لیوای دیكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی عێراق نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان كردووه‌.

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له‌ هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: حكوومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاری داوه‌ دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كی ئه‌مریكی له‌ چه‌كی سووك تا چه‌كی قورس، هه‌روه‌ها هه‌موو ئامێره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زرێپۆشی وه‌كو هێمڤی و ئێم راپس کە له‌ شه‌ڕدا به‌كاردێن، پڕ چه‌ك بكات.

وتیشی، ئه‌و هێزانه‌ لیوای یه‌ك و دووی پیاده‌ی كه‌ركووكن و مه‌شقیان ته‌واو كرد، چه‌كییان وه‌رگرت، ئێستاش هه‌ردوو لیواكه‌ له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕن له‌ كه‌ركووک، یه‌كێكیان له‌ باشوور و یه‌كێكیان له‌ باكووری رۆژئاوای كه‌ركووكن كه‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ده‌بن، هه‌موو پێویستییه‌كیان له‌ جلوبه‌رگ و مه‌شق كردن و چه‌ك و ئامێره‌كان و هه‌موو شتیان وه‌رگرتووه‌.

جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌مریكییه‌كان له‌ پڕۆژه‌یاندایه‌ بۆ ساڵی 2018 دوو لیوای دیكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌هه‌مان شێواز پڕچه‌ك بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی عێراق نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان كردووه‌، له‌و بڕه‌ 100 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕچه‌ككردنی دوو لیوای تر ته‌رخان ده‌كرێت و كه‌ی پاره‌كه‌ ئاماده‌ده‌كرێت بڕیار ده‌ده‌ین كه‌ كام لیوایانه‌ بگرێته‌وه‌، ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه‌ پاره‌كه‌ ته‌رخان بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، جگه‌ له‌وه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاره‌یه‌كی دیكه‌شیان ته‌رخانكردووه‌ له‌و 200 ملیۆن دۆلاره‌ بۆ یه‌ده‌گی پێویستی ئه‌و ئامێره‌ جه‌نگییانه‌ی كه‌ پێویستن، هه‌روه‌ها پاره‌یه‌كیان ته‌رخانكردووه‌ بۆ یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می گه‌یاندن، چونكه‌ ئێستا چه‌ند جۆرێكه‌ و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یه‌ك جۆر سیسته‌م بێت، هه‌روه‌ها پاره‌یه‌كی دیكه‌ش ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ سیسته‌می خواردن و سووته‌مه‌نی و شتی دیكه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ 415 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 





ئەم هەواڵە 2389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad