English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئێران داوا لە ئەمریكا دەكات پابەندی رێككەوتنەكانی بێت
2017-04-20 [06:43 AM]

​ZNA- هەولێر


ئێران داوا لە ئەمریكا دەكات ئاراستەی سیاسەتەكانی بگۆڕێت و پابەندی رێككەوتنەكانی بێت .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ھەژماری تایبەتی خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند، ئەمریكا پێشتر دانی بە پابەندبوونی ئێران بە رێككەوتنەكان دا ناوە و ھەڕەشەی توندی بەرپرسانی ئەو وڵاتەش كاریگەری ناكاتە سەر راستییەكان. زەریف داوای لە ئەمریكاش كرد پابەندی رێككەوتنەكەی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی جیھان بێت.

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كاردانەوە بە لێدوانەكانی رێكس تێلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دێت كە وتبووی، رێككەوتنی ئەتۆمی رێگایەكی باش بۆ رووبەرووبوونەوەی فراوانخوازی و دەستێوەردانەكانی ئێران نییە و ئێرانیشی بە سەرچاوەی تیرۆریزم لە ناوچەكە ناوبرد.





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad