English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ماسنجەری فەیسبووک لە داھاتوودا خێراتر دە بێت
2017-04-21 [12:19 PM]

ZNA- ھەولێر


لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی کۆمپانیای فەیسبووک، ئاماژەی بەوە کردووە، کە پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، لە داھاتوودا خێراتر و بەھێزتر دەبێت.

کۆمپانیای فەیسبووکی ئەمەریکی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەشدا ھێما بۆ ئەوە کراوە، کە لە داھاتوودا پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، خێراتر دەبێت و بە ئینتەرنێتە بێھێزەکانیش کار دەکات، ھەروەھا ئاسایشی پڕۆگرامەکە، بەھێزتر دەبێت.

کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە جگە لە خێرابوون و بەھێزبوونی پڕۆگرامەکە، لە داھاتوودا چەندین تایبەتمەندیی نوێ بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد دەکرێن.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 16453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad