English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
‎روولی میدیای کوردستان لە قوناغی سەربەخۆیدا
2017-04-21 [12:31 PM]

نووسینی: دڵشاد ھەرکی



‎ئەمڕۆ لە ھەرێمی کوردستان قوناغێک ھاتووتە پێش کە لە مێژووی گەلەکەماندا قوناغیی وا بوونی نەبووە، لە گەڵ دورست بوونی ئەوە قوناغە بە شێوەیەکی ئوتوماتیکی ھەر تاکێکی کوردستانی دەکەوێتە بەر بەرپرسیاریەتێکی مەزن، بۆیە دەبێت ھەموومان بەبێ جیاوازی ئاینی و نەتەنەوەیی و سیاسی، گشتمان بە بێ رەچاوکردنی ئایدیا و ئایدۆلوژیایی تاکی و کۆمەلی بە ئەرکی سەرشانمان ھەلستین ئەویش خزمەت کردنە بە پرۆسەی سەربەخۆی کوردستان کە ئێستا لە ھەموو کات نزیکرین لە بەدەستھێنانی ئەو مافەمان، ھەر ھەلەیەکی بچوک لە ئێستا دا رووبدات تەواوی ھاوکێشەکان دەکەونە ژێر مەترسی لە ناوچوون. لێرەدا میدیا وەک بەشێکی گرنگ لە قوناغەدا دەبێت بەو ئەرکە پیرۆزی خۆی  ھەلستێت، وە دەبێت جێ بە جێ بکات، بە کارێکی پیشەیانە و نەوتەوەیانە ئەو پەیامەی کە گەلی کورد دەیەوێت بگات لە ناوخۆ و دەرەوەدا بە جوانترین و بەھێزترین شێوە بگەێنیت بێ ئەوەی یەک توزقال زەرەر بە پرۆسەکە بگەینێت وە نەبێتە ھۆی تێکدانی ھاوسەنگی بەلکۆ پێچەوانەکەی لە میدیا داوا دەکرێت، لێرەدا دەبێت دەزگا و تۆرە میدیایەکانی کوردستان بە حزبی و سەربەخۆ، یان ئەوانەی کەوا کورد سەپۆرتیان دەکات ھەموویان لە خزمەت ئەو پرۆسەیەبن بۆ ئەوەی  ئەو ھەلەی کە بۆمان رەخساوە بە سەرکەوتن کۆتایی پێبێنین، ئەو پسیارە وەلامنەدراوانەی کە خەلک بە دوایدا وێلە وەلام بدەنەوە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی پرۆسەکە شی بکەنەوە کە بۆ گەلی کورد بە دەستھێنانی چەندە گرنگە و بۆ گەلانی دیکەی درواسێمان ھیچ مەترسیەکی لێ دورست نابێت، ھەر میدیاییە و بە سیاسەتی میدیایی خۆی کار بکات، بەلام گشتیان بۆ ئامانجێکی دیاری کراوە کە سەرکەوتنی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستانە کاربکەن.

 





ئەم هەواڵە 4045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad