English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چلەی حەمەی مەلا كەریم بەڕێوەچوو
2017-04-21 [10:04 AM]

ZNA - سلێمانی


دوێنێ پێنجشەممە، لە شاری جوان لە سلێمانی، مەراسیمێك بۆ چلەی رووناكبیری كورد حەمەی مەلا كەریمی عەبدولكەریمی مودەریس بەڕێوەچوو.

 

وێڕای یادكردنەوەكە چەند كتێبێكیش لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی ئەو رووناكبیرە بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا.

 

 
لە رێورەسمی یادكردنەوەكەدا، چەند بەرپرسی ئیداری و حزبی و رۆشنبیر و هونەرمەند و دۆست و خانەوادەی کۆچکردد و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشداری ئامادەبوون.
 

محەمەدی مەلا كەریم زانایەكی ناسراوی ئەدەبی‌ و كەلتووری كوردستانە‌و لە رشتەكانی نوسین‌ و وەرگێڕان‌ و لێكۆڵینەوەی ئەدەبی خزمەتێكی زۆری بەكاروانی رۆشنبیری كوردستان كرد‌.

 

 
لە رۆژی 14ی ئابی 1931 لەناحیەی بیارەی سەر بەهەڵەبجە لەدایكبووە، لەئامێزی خانەوادەی مودەڕیسدا پەروەردە بوو كە بنەماڵەیەكی شكۆداری ئاینیی زانستپەوەر‌و ئەدەبپەوەر بوون‌ و لەسەردەستی مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیسی باوكی‌ و زانا ئایینیەكانی دیكە وانە ئایینەییەكانی خوێند‌و مۆڵەتی مەلایەتیی وەرگرت‌، بەڵام كاری مەلایەتی نەكرد‌ و خۆی بۆ خزمەتی كەلتووری گەلەكەی تەرخان كرد.
 

ئەو زانایە وەك لێكۆڵیارێك خزمەتێكی فرەی بەئەدەبی كوردی كردووە‌و دیوانی چەند شاعیرێكی گەورەی كوردی ساغ كردۆتەوە‌ و بەچاپی گەیاندوون‌ و لە فەوتان رزگاری كردوون، لەوانە "مەولەوی، نالی، مەحوی، حاجی قادری كۆیی، سالم، بێسارانی، گۆران‌ و بێخود"ی چەندان كاری ناوازەی دیكە.

 

 
ئەم زانا كورد نزیكەی نیوسەدە لەتەمەنی خۆی بەخزمەتی ئەدەب‌ و روناكبیریی كوردستان بەخشی‌ و خاوەنی زیاتر لە 20 كتێبی ناوازە‌ و دەیان وتار و لێكۆڵینەوەی بەنرخە.

 

رۆژی 12ی ئازاری 2017 لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.





ئەم هەواڵە 3010جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad