English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دووه‌مین فێستیڤاڵى هه‌ولێر بۆ شانۆى مۆنۆدراما سازده‌کرێت
2017-04-21 [01:38 AM]

ZNA – هەولێر


لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان دووه‌مین فێستیڤاڵى هه‌ولێر بۆ شانۆى مۆنۆدراما سازده‌كات.

 

ئەم چالاکییە له‌ رێكه‌وتى 21ى 5ى 2017 سازدەکرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ گشت تیپه‌ شانۆییه‌كان و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان و ده‌رهێنه‌ران و شانۆكاران له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان کراوە تاوه‌كو 1ى 5ى 2017 دوا مۆڵه‌ته‌ به‌رهه‌مه‌كانیان بگه‌یینه‌ سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان لقى هه‌ولێر، یان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر.

 

 
بۆ زانیارى هه‌ر به‌رهه‌مێكى شانۆیى ته‌نها (4) چوار كه‌س داوه‌تده‌كرێن. بۆ هه‌ر گروپێك مانه‌وه‌ بۆ 2 شه‌و 3 رۆژ ده‌بێت له‌ گه‌ڵ نانخواردن و شوێنى حه‌وانه‌وه‌. لیژنه‌یه‌ك تایبه‌ت بۆ هڵسه‌نگاندنى به‌رهه‌مه‌كان ده‌بێت وه ئه‌و لیژنه‌یه‌ بڕیارده‌دات كام به‌رهه‌م به‌شدارده‌بێت .

 

 

به‌شداربوو سیڤى خۆیى و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر نمایشه‌كه‌ و ستافى نمایشه‌كه‌  له‌رێگه‌ى ئه‌كاونتى راگه‌یاندنى شانۆى هه‌ولێر له‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فیسبووك بنێرێت.





ئەم هەواڵە 4423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad