English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پێشبینی دەكرێت تا ١٥رۆژی دیكە مووسڵ بە تەواوەتی رزگار بكرێت
2017-04-23 [09:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە ھێزە عێراقییەكان پێشڕەویی باشیان كردووە و، لە ئێستادا ٧٠%ـی لای راستی شاری مووسڵ رزگار كراوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت تا ١٥رۆژی دیكە مووسڵ بە تەواوەتی رزگار بكرێت.

 

ھاشم بریفكانی، رایگه‌یاند، ماوەی چەند رۆژێكە ھێزە عێراقییەكان لە لای راستی شاری مووسڵ پێشڕەویی باشیان كردووە و، لە ئێستادا ھێزەكان نزیك نەخۆشخانەی كۆماری بوونەتەوە، جگە لەوەیش، ناوچەكانی بۆرسە و باب سنجار و گەرەكی سەورە رزگار كراون و پێشڕەوی بەرەو گەڕەكی شیفا و رفاعی دەكرێت، بۆیە لەم چەند رۆژەدا كاری باش كراوە و لە رۆژانی داھاتوودا بەرەو رزگاركردنی تەواوەتیی مووسڵ دەچین.

 

بریفكانی گوتیشی، لە ئێستادا حەوت گەڕەكی شاری مووسڵ لە لای راستی ئەو شارە لە دەست داعش ماون و زیاتر لە ٧٠%ـی لای راست ڕزگار كراوە، ھۆكاری دواكەوتنیشی ئەوەیە كە خانووی گەڕەكەكانی وەكو فارووق و مەیدان و ئەوانەی دیكە، كۆنن و ناتواندرێت شەڕی قورسیان تێدا بكرێت لەبەر ئەوەی خاپوور دەبن، بۆیە گەڕەكەكان گەمارۆ دراون و ناتواندرێت شەڕ لەناو كۆڵانەكاندا بكرێت و لە دەرەوە دەكرێت.

 

جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ده‌شڵێ، ئەگەر پێشڕەوییەكان وەكو ئەو چوار رۆژەی رابردوو بەردەوام بن، تا ١٥رۆژی دیكە تەواوی مووسڵ كۆنتڕۆڵ دەكرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad