English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توانایدایه‌ گۆی زه‌وی له‌ناو به‌رێت
2017-04-24 [06:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایان لیستێكیان بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه‌، داناوه‌ كه‌ له‌توانایدایه‌ گۆی زه‌وی به‌ته‌واوی له‌ناو به‌رێت.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی "rueconomics" روسی یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ له‌و لیسته‌دا به‌ربوونه‌وه‌ی نه‌یزه‌كێكی گه‌وره‌یه‌، هه‌روه‌ك پێشتر شاره‌زایان هه‌واڵی نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌نی ئاسمانی گه‌وره‌یان له‌زه‌وی بڵاوكرده‌وه‌، تیره‌ی یه‌كێك له‌وانه‌ 60 كیلۆمه‌تره‌، له‌ حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت ئه‌وا زه‌وی به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌بات.

هه‌ڕه‌شه‌ی دووه‌م، خۆره‌، ره‌نگه‌ رۆژێك بكوژێته‌وه‌ یاخود به‌ گه‌رما و تیشكه‌كه‌ی زه‌وی بسوتێنێت.

هه‌ڕه‌شه‌ی سێیه‌م له‌لیسته‌كه‌، ئه‌گه‌ری گۆڕانی موگناتیسی زه‌وی هه‌یه‌، به‌هۆیه‌وه‌ زه‌وی له‌ خولگه‌ی خۆی له‌ سیسته‌می خۆر ده‌رده‌چێت، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی چواره‌م، دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما له‌به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی كه‌ له‌راستیدا كاریگه‌ره‌ كوشنده‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وتوون.

به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی پێنجه‌م، به‌كارهێنانی چه‌كی بایه‌بۆجی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌، له‌و حاڵه‌ته‌دا مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی ژماره‌ی خۆیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 98761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad