English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
توركیا، رووسیا و ئێران له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا رێككه‌وتن
2017-05-04 [06:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانای تایبەت به‌ سووریا، وڵاتانی توركیا، رووسیا و ئێران له‌سه‌ر درووستكردنی ناوچەیه‌كی داماڵراو لە پێکدادان رێككه‌وتن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، كایرات ئابدراهمانۆڤ له‌ دووه‌م رۆژ و كۆتا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وڵاتانی گرەنتیکار، تورکیا، رووسیا و ئێران رێککەوتن له‌سه‌ر درووستکردنی ژمارەیەک ''ناوچەی داماڵراو لە پێکدادان'' له‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا له‌ شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا.

کایرات ئابدراهمانۆڤ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژووكردووه‌ جارێكی دیكه‌ به‌ڵێنیان‌ به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا داوه‌، له‌به‌ر ئەوە پێویسته‌ قه‌یرانی سووریا به‌ رێگه‌ی ئاشتیی و له‌چوارچێوه‌ی بڕیارەکانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی ته‌مووزدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی ئه‌نجامده‌درێت، پاشان له‌ ئاستانا كۆبوونه‌وه‌ی باڵا رێكده‌خرێت.

دوای لێدوانەکە هەریەک لە یاریدەدەری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەدات ئۆناڵ و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سووریا ئەلێکساندەر لاڤرەنتیەڤ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسەین جابری واژوویان لەسەر دەقی یاداشتنامەکە کرد.

AA





ئەم هەواڵە 3244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad