English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دوای تۆمه‌تباركردنی ئه‌مه‌ریكا به‌یارمه‌تیدانی داعش، نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه‌
2017-05-06 [04:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌پشت نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری ئه‌پاتچی له‌ رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌ هه‌بووه‌.

شه‌قامی عێراقی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی لێ ده‌كات تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی یارمه‌تی رێكخراوی داعش ده‌دات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی نزیك رووداوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا چه‌ك و جبه‌خانه‌ ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش بۆ شوێنێكی ئارامتر ده‌گرێته‌وه‌.

سادق حوسێنی سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌، هۆكاری ته‌كنیكی له‌پشت نیشتنه‌وه‌ی دوێنێی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ جۆری "ئه‌پاتچی" هه‌بووه‌ كه‌ له‌ نزیك كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له‌ ناحیه‌ی مه‌نسوریه‌ی سه‌ر به‌ به‌عقوبه‌ نیشته‌وه‌.

حوسه‌ینی وتیشی، ئه‌م رووداوه‌ پێویست به‌ نیگه‌رانی ناكات، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی ئه‌منی له‌ به‌غدا تاوتوێی ئه‌م بابه‌ته‌ كراوه‌، تاكو تیمێكی چاككردنه‌وه‌ گه‌یشتن و چاره‌سه‌ریان كرد.





ئەم هەواڵە 1648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad