English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆبایلی OnePlus 5 هاوینی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە
2017-05-07 [12:30 PM]

​ZNA – هه‌ولێر


هەواڵی خۆش بۆ هەوادارانی مۆبایلە زیرەکەکان! لەمڕۆوە دڵنیابووینەوە کە کۆمپانیا چینی ناسراو بە وەن پڵەس بەم زووانە و لە هاوینی ئەمساڵی ٢٠١٧ نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی OnePlus 5 نمایش دەکات و بڵاودەکاتەوە.

لەوەیە پرسیار بکەن و بڵێن ئەی بۆ ناو نانرێت بە OnePlus 4؟ لەوەڵامدا دەڵێین ئەمە لەبەر ئەوەیە لە وڵاتی چین کە کۆمپانیای وەن پڵەسی لێیە ژمارە چوار شوومە و بە ژمارە بێ بەختەکە ناسراوە و هەر لەبەرئەوەشە ژمارە ٤ دەبەزێنن و ڕاستەوخۆ ناوی دەنێین وەن پڵەس ٥.

سەرەڕای ئەوەی ژمارە ٤ دەبەزێنن، ڕاستەوخۆ وەن پڵەس ٥ دەبێتە پێنجەم مۆبایلی کۆمپانیای ناوبراو ئەگەر بێت و وەن پڵەس ئێکسی لێ دەربکەین کە ماوەیەکی زۆری پێ نەچوو کۆمپانیا کۆتایی پێ هێنا!

شایەنی باسە ئەم هەواڵە لەلایەن زە ڤێرجەوە دووپاتکراوەتەوە و گومان لەوە نەماوە کە ناوی وەن پڵەس ٥ دەبێت. ئەمە جگە لەوەی لە ئێستاوە زۆربەی تایبەتمەندییەکانی دزەیان پێکراوە و تەنانەت شێوەکەیشی کە لەسەر بازاڕە سەرهێڵییەکانی ئۆپۆمارت و گێیەربیست بڵاوکرانەوە و دزەکراوەکان بەم شێوەیە باس لە تایبەتمەندییەکان دەکەن:

  • ڕوونماکەی ٥.٥ و ڕوونییەکەی ١٤٤٠ بە ٢٥٦٠ پێکسڵ دەبێت.
  • ڕامی ٦ یان ٨ گێگابایت
  • بیرگەی ٦٤ و ١٢٨ لە جۆری UFS 2.1 دەبن.
  • دوو کامێرای ١٢ پێکسڵی لەسەر پشتەوەی مۆبایلەکە.
  • کامێرایەکی ٨ مێگاپێکسڵی لەسەر پێشەوەی مۆبایلەکە.
  • ئەندرۆید نوگەتی لەسەر دەبێت.
  • پڕۆسێسەری ستاپدراگۆن ٨٣٥ی ٦٤ بتی دەبێت.
  • نرخی ٤٤٩ دۆلار دەست پێدەکات.

سەرچاوە:

  • تێک ڕەیدار
  • زە ڤێرج




ئەم هەواڵە 82846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad