English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایکرۆسۆفت بەفەرمی Surface Laptop ڕاگەیاند
2017-05-07 [12:34 PM]

​ZNA – هه‌ولێر


لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا مایکرۆسۆفت بەفەرمی پەردەی لەسەر بەرهەمێکی نوێ لادا بەناوی Surface Laptop کە بە نوێترین سیستەمی مایکرۆسۆفت بەناوی Windows 10 S کاردەکات کە هەر لەمیانەی کۆنگرەکە ئەویش ڕاگەیاندرا.

ئامانجی مایکرۆسۆفت لەم لاپتۆتە چینی خوێندکارانە و زیاتر مەبەست لێی کەرتی پەروەردەیە و لەڕێگەی ئەم لاپتۆپەوە مایکرۆسۆفت دەیەوێت بە نرخێکی گونجاو خزمەتی کەرتی خوێندن و پەروەردە بکات. وە لەهەمان کاتیشدا وەڵامێکە بۆ سیستەمی Chrome OSـی گووگڵ. بەڵام بەداخەوە من پێم وایە هێشتاش نرخی ئەم لاپتۆپە زۆرە و بە هیچ شێوەیەک خزمەت نییە! نرخەکانم لەخوارەوە باس کردووە!

تایبەتمەندییەکانی ئەم لاپتۆپە ئەمانەی خوارەوەن:

  • ڕوونمایەکی ١٣.٥ ئینجی لە جۆری پێکسڵ سێنس کە لە گۆرێلا گلاسی ٣ لە لێوار بۆ لێوار دروستکراوە.
  • ئەستوریەکەی ١٤.٥ ملمە و تەنکترینە لە جۆری خۆی.
  • تەنکترین ڕوونمای ئێڵ سی دی لەسەرە لە جۆری خۆی.
  • ڕوونماکەی خاوەنی ٣.٤ ملیۆن پێکسڵە.
  • بە نەوەی حەوتەمی ئینتێڵ کۆر ئای ٧ی و ئای ٥ کاردەکات.
  • بیرگەکەی لە جۆری ئێس ئێس دیە و تا ١ تێرابایت بژاردە بەردەستە.
  • پاترییەکەی هەتا ١٤.٥ کاتژمێر بەرگەدەگرێت.
  • تەختەکلیلەکەی بە Alcantara داپۆشکراوە و گونجاوە بۆ بەرە دەستەکانت.

جێگەی ئاماژەیە ئەم سیستەمەی کە ناسراوە بە ویندۆز ١٠ ئێس و لەسەر ئەم لاپتۆپەیە تەنها ئەپەکانی ناو کۆگای ویندۆز ستۆر لەسەری دادەمەزرێندرێن و بۆ ئەوەی وەشانی ویندۆز ١٠ ئێس بکەیتە ویندۆز ١٠ی پڕۆ دەبێت بڕی ٥٠ دۆلار بدەیت.

ئەم لاپتۆپە بە ڕەنگەکانی Platinum و Graphite Gold و Cobalt Blue و Burgundy بەردەست دەبێت و ئەمڕۆ داواکاری پێشەکی بۆ کڕین دەستی پێکردووە و نرخی لە ٩٩٩ دۆلار دەست پێدەکات بۆ جۆری کۆر ئای ٥ و ڕام ٤ گێگا و بیرگەی ١٢٨ی ئێس ئێس دی.

 

سەرچاوە:

  • ئای کلاریفاید




ئەم هەواڵە 84523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad