English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەباری نائاسایی بەڕێوەدەچێت
2017-05-07 [12:47 PM]

هه‌ولێرـ ZNA


بۆ خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، کە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 7-5-2017) بەڕێوەدەچێت، رێوشوێنی ئەمنیی تووند گیراوەتەبەر، بۆ ئەم مەبەستە زیاتر لە 50 هەزار لە هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری ناوەندەکانی دەنگدان جێگیرکراون.

ئەو هێزانە، هەروەها ئامادەکارییان کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوی هەرجۆرە خۆپیشاندانێک کە رەنگە لەئەنجامی ناڕەزایی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا ئەنجامبدرێن.

هێرشەکەی رۆژی 20-4-2017ـی ئەمساڵ، لە شەقامی شانزێلیزێ، بەناوبانگترین شەقامی پاریس نیگەرانییەکانی بەرپرسانی فەرەنسای بۆ روودانی هێرشی تیرۆریستی لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە زیاتر کردووە.

بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاندووە هیچکات هێندەی ئێستا ئەگەری هێرشی تیرۆریستیی بەهێز نەبووە، هەروەها ئەمە یەکەمجارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەباری نائاساییدا بەڕێوەدەچێت، کە ئەو وڵاتە لەدوای "هێرشە تیرۆریستییەکانی" نۆڤەمبەری 2015ـەوە خراوەتە باری نائاسایی.





ئەم هەواڵە 1186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad