English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ شارێكی باكووری كوردستان به‌فر ده‌بارێت
2017-05-07 [12:51 PM]

ZNA- هه‌ولێر


له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای قارس-ی باكووری كوردستان تەوژمێکی به‌فربارین ده‌ستیپێكرد و لووتكه‌ چیاكانی سپیپۆش كرد. 

گوندنشینه‌كانی موراد ئاڤجی لە سنوورەکە رایانگه‌یاند، وێڕای نه‌توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌ی چڵدر گۆلو، كه‌چی به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7-5-2017، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا ته‌وژمێكی به‌فربارین ده‌ستیپێكردووە و سێ كاژێری خایاندووە. 

له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ مانگی ئایاردا، پله‌ی گه‌رما لە پارێزگای قارس به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوە و كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد و سۆڵی هه‌یه‌. 

هاونیشتمانیان به‌ جلوبه‌رگی زستانه‌ بۆ وێنه‌گرتن و یاری به‌فرینه‌ و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روویان لە‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان کردووە.

پارێزگای قارس یەکێک لە شارە هەرە ساردەکانی کوردستانە و، هەندێکجار لە وەرزی هاوین پلەی گەرما لەو پارێزگایە بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
 





ئەم هەواڵە 5920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad