English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
موسڵ... گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ رزگار كرا
2017-05-08 [04:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی "ئه‌ی نه‌ینه‌وا واهاتین" وتی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان گه‌ڕه‌كێكی نوێیان له‌ به‌ری راستی موسڵ له‌ ژێر ده‌ستی داعش رزگار كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌ریقی روكن ره‌شید یاره‌ڵا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال كه‌ هێزه‌كانی به‌رپه‌رچی خێرا و لیوای 34 و فرقه‌ی 9 توانیان گه‌ڕه‌كی "هه‌ره‌ماتی یه‌ك" له‌ به‌ری راستی موسڵ رزگار بكه‌ن و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی هه‌ڵكرد.

ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ چوار چێوه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ دایه‌ كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌باكوری به‌ری راستی موسڵ ده‌ستیان پێكرد، بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی موسڵ.

تاكو ئێستا هێزه‌ عێراقییه‌كان گه‌ڕه‌كه‌كانی موشه‌یره‌فه‌ی یه‌ك و دوو  و سێ و ناوچه‌ی كه‌نیسه‌ و دێر میخائیل و هه‌ردوو گوندی حه‌سونه‌ و دیجله‌ و كارگه‌ی غازی نه‌ینه‌وای رزگار كردوه‌.





ئەم هەواڵە 1072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad