English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوڵاتیه‌كی به‌غدا رێستۆرانتێكی گه‌ڕۆك له‌ناو پاسێكدا دروست ده‌كات
2017-05-08 [05:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی ئه‌بو مه‌جید پاسێكی مۆدێل كۆنی كردووه‌ به‌ رێستۆرانت و، خواردنی تێدا ده‌فرۆشێت.

 

ئه‌و پاسه‌ كه‌ وه‌ك رێستۆرانتێكی گه‌ڕۆكی لێكراوه‌ له‌ كه‌نار شه‌قام له‌ ناوچه‌ی که‌راده‌ی به‌غدا راگیراوه‌ و ناوی "خواردنگه‌ی موهه‌نه‌دی" لێنراوه‌ و، رۆژانه‌ دوای كاتژمێر 19:00 تا دره‌نگانێكی شه‌و پێشوازی له‌ هاووڵاتییانی به‌غدا و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ رووی تێده‌كه‌ن.

 

بۆ ئه‌وه‌ی رێستۆرانته‌ گه‌ڕۆكه‌كه‌ی کڕیاری زیاتر له‌خۆ بگرێت، ئه‌بو مه‌جید نهۆمێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر پاسه‌كه‌وه‌ دروستكردووه‌.

 

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌بو مه‌جید رایگه‌یاند "شوێنی گونجاوم ده‌ستنه‌كه‌وت به‌ كرێیبگرم بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌م به‌ رێستۆرانت، كاتێک ئه‌م پاسه‌م بینی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ راگیراوه‌ له‌ خاوه‌نه‌كه‌یم كڕی هێنام بۆ ئێره‌ و، رووكاری ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌یم نۆژه‌نكرده‌وه‌".

 

گوتیشی: "گه‌نجان له‌ رێگه‌ی ئه‌و پلیكانانه‌ی دروستمان كردووه‌ ده‌چنه‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌، هه‌ركاتێكیش خێزانی لێنه‌بێت گه‌نجان ده‌توانن نهۆمی خواره‌وه‌ به‌كاربهێنن. له‌ناو پاسه‌كه‌دا سیستمی ساردی و رووناكی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ناوه‌وه‌دا نۆ كامێرای چاودێری دانراوه‌. سه‌ره‌تا هاووڵاتییان لایان نامۆ بوو، به‌ڵام دوایی روویان تێكرد. له‌به‌رئه‌وه‌ی شتی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ هیچ شوێنیكی وڵاتدا نییه‌. هه‌ندێکجار خوێندكارانی زانكۆ له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچوونیان پاسه‌كه‌ به‌ كرێ ده‌گرن".

 

AA





ئەم هەواڵە 6178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad