English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێکی بەریتانی شەش رۆژ بە دیار تەرمی هاوسەرەکەیەوە لە ژوورێکدا خەوت
2017-05-09 [10:59 AM]

​ZNA- هەولێر


پیاوێکی بەرتیانی دوای مردنی هاوسەرکەی بۆ ماوەی شەش رۆژ لە ماڵەوە لە ژوورێکدا لە تەنیشت تەرمەکەی خەوت.

ڤۆندی دیڤیسۆن، هاوسەری ئەو پیاوە کە لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا کۆچی دوایی کرد مانگی رابردوو(١٨ رۆژ لەمەوبەر) لە شاری دەربی دوای دەساڵ بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

راسل دیڤسۆن، گوتی دوای مرندی هاوسەرەکەی " دڵ شکاوە" و نەیدەویست تەرمی هاوسەرکەی بۆ ساردکەرەوەی نەخۆشخانە بگوازێرتەوە.

داگای بەریتانیا پشتڕاستی کردووەتەوە کە راسل هەواڵی مردنی هاوسەرکەی بە پزیشكی دادوەری گەیاندووە.

دە ساڵ لەمەوبەر پزیشکان بە گوتبوویان ئەم ژنە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە هاتووە، بەڵام ئەم ژن و مێردە تەمایان گرتبوو، بێ دەستکاریکردنی پزیشكی چارەسەری کیمیاوی خۆیان هەوڵی زاڵبوون بە سەر نەخۆشیەکەدا بدەن.

ساڵی ٢٠١٤ پزیشکان گوتبوویان ئەم ژنە دوای شەش مانگ دەمرێت، بەڵام ئەو هەتا ١٨ رۆژ لەمەوبەر لە گەڵ هاوسەرەکەی دەژیا.





ئەم هەواڵە 10837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad