English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لە هەر دوکانێکدا یاریه ئەگرینەکان بگیرێت خاوەنەکەی سزا دەدرێت
2017-05-10 [03:44 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەھۆی ئازاردان و بێزارکردنی ھاوڵاتیان بە تەقەمەنی و یاریە ئاگرینەکان لەلایەن بەکارھێنەرەکانیەوە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی رێکاری رایدەگەیەنێت لە ھەر شوێن و دوکانێکدا تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بفرۆشرێت خاوەنەکەی دەستگیر دەکرێت و رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.

 

ئەمڕۆ رائید "ئیراھیم توفیق" بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕێکاری ووتی: بۆدەربڕینی خۆشحاڵیان لەبۆنەکاندا مێرد مناڵان بڕێکی زۆر تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بەکاردەھێنن کە ئەمەش ھاوڵاتیانی بێزارکردووە ھەروەھا مەترسی تەندروستی زۆری لێ دەکەوێتەوە، لە ئەنجامی بەرکەوتنیان بەیاریە ئاگرینەکان ساڵانە ھاوڵاتیەکی زۆر رەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێت.   

 

ئیبراھیم توفیق وتیشی: سکاڵایەکی زۆری ھاوڵاتیانمان بەدەست گەشتووە بۆ کۆنترۆڵکردنی یارییە ئاگرینەکان، لەلایەن بەشەکەمانەوە بڕێکی زۆر تەقەمەنی و  یاریە ئاگرینەکان دەستی بەسەردا گیراوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیار دەکرێت بۆ لەناوبردنی. 

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی رێکاری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە: تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان لەھەر شوێن و دوکانێکدا ھەبێت یان بفرۆشرێت دەستی بەسەردا دەگرین و خاوەنەکەی رووبەرووی سزای یاسای دەکەینەوە.

 

دەربارەی ھاوکاریکردنی پۆلیسی ڕێکاری بۆ نەفرۆشتنی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان لە دوکان و بازارەکان، گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لیژنە ھاوبەشەکان ھاوکاری تەواوی کۆنترۆڵکردن و  بنەبڕکردنی فرۆشتنی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکانە بۆیە لەھەر دوکانێک تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بفرۆشرێت لیژنە ھاوبەشەکانمان دەستی بەسەردا دەگرێت و پۆلیسی لێئاگادار دەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 3820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad