English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەر لەوەیی ئایفۆن ٨ نمایش بکرێت سوود و تایبەت مەندیەکانی بزانە
2017-05-10 [05:59 AM]

ZNA-ھەولێر


 

 

بەر لەوەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن ٨ نمایش بکات، ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان تایبەتمەندییەکی ئەو مۆبایلەیان ئاشکرا کرد.

 

ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان باس لەوە دەکەن، کە مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن ٨ دوو پاتری دەبێت و بۆ ماوەیەکی زۆر شەحنی دەمێنێتەوە، بەوەش فرۆشێکی زۆری لە بازاڕە جیھانییەکاندا دەبێت.

 

تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ٨ی نمایش نەکردووە، ھەروەھا لەبارەی تایبەتمەندیی ھەبوونی دوو پارتییەوە، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام لە ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا جەخت لەوە دەکرێت، کە ئەو مۆبایلە دوو پاتری دەبێت.

 

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی تا ئێستا چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی و مۆبایلی زیرەکی بەرھەم ھێناوە، بەرھەمەکانیشی لە بازاڕە جیھانییەکاندا بایەخێکی زۆریان پێ دەدرێت و فرۆشێکی زۆریشیان ھەیە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 79729جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad