English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نه‌مسا... بە تۆمەتی کوشتنی 20 سەربازی دیل، کۆچبەرێـکی سوری سزای زیندانی هەتاهەتایە دەدرێت
2017-05-11 [07:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دادگایەکی نەمسا سزای زیندانی هەتاهەتای سەپاند بەسەر کۆچبەرێـکی سوری بە تۆمەتی کوشتنی 20 سەربازی دەستگیرکراو و بریندار لە میانەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیدا.

 

دادگای شاری ئینسبروک پاشنیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە بڕیاری حوکمەکەی دا پاش ئەوەی دەستەی سوێندخۆران گوتیان ئەم کۆچبەرە کە پـێشتر لە لەشکری سوریای ئازادبووە و تەمەنی 27 سـاڵە 20 سەربازی كوشتووه‌.

 

تاوانبارەکە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو لە سەنتەری پەنابەران لە تیرۆل دەسـتگیرکرا پاش ئەوەی کەسێـکی دیکەی سوری لایەنە بەرپـرسەکانی ئاگادارکردەوە.

 

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نەمسا دەڵێن تاوانبارەکە بە شانازیـیەوە بۆ پەنابەرەکانی دیکەی باسکردووە چۆن ئەو سەربازانەی کوشتووە کە هەندێـکیان برینداریش بوون.

 

پاش دەسـتگیرکردنی دانی‌نا بەوەی لە میانەی شەڕەکانی نێوان هەردوو ساڵی 2013 و 2014 لە ناوچەی حومس ئەو سەربازانەی کوشتووە، بەڵام دواتر لە دادگا لە دانپـیادانانەکەی پەشیمان بوویەوە و گوتی بە هەڵە لێدوانەکانیان وەرگێڕاوە. وەرگێڕەکەش لای خۆیەوە گوتی تاوانبارەکە ڕێک گوتبووی تەقەم لە سەرباز کردووە کە برینەکانیان قورس بوون. گوتیشی پێم گوتووە قسەکەت دووبارە بکەرەوە و جارێکی دیکە هەمان شتی گوتووەتەوە.

 

کاربەدەسـتانی نەمسا ناوی تاوانبارەکەیان ئاشکرا نەکرد بەو پـێـیەی یاسا ڕێگە نادات. هەروەها ناتوانن ڕەوانەی سوریای بکەنەوە بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەی.

 

VOA





ئەم هەواڵە 1411جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad