English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکات
2017-05-15 [04:21 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، "مەسعود بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

 

"بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

 

بەرێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

 

سڵاو و رێز

 

بەبۆنەی یادی پەنجاوپێنج ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم .

 

خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە مامۆستایانی کوردستان سەرەڕای ئەرکی پێگەیاندنی نەوەکانی گەلەکەمان، وەک پێشمەرگەی ئازا و تێکۆشەر لە سەنگەری پێشەوەی خەباتدا بوون و لەو پێناوەشدا دەیان شەھیدی نەمریان پێشکەشی کوردستان کردووە.

 

دوای بڕینی بودجەی کوردستان و شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان و لێکەوتەکانی ئەو شەڕە، سەرەڕای ئاستەنگەکان و دۆخی نالەباری دارایی، ئێوەی مامۆستایان و سەرجەم کارمەندان و خەڵکی کوردستان، بەھەمان ڕوحییەتی پێشمەرگانەوە بەرانبەر ئەو دۆخە قورسە خۆڕاگر بوون و نەتانھێشت کاروانی خوێندن لە کوردستان بوەستێت. ئێستایش کە لە سایەی قارەمانێتیی پێشمەرگەی کوردستان، ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵەکانی کوردستان تێکشکێندرا و گەلەکەمان ھەنگاوی مەزنی لەپێشە، پێویستە مامۆستایان بە ھەمان ڕۆحییەتی پێشمەرگانەوە لە خەباتدا بن و ھەستی نیشتیمانپەروەری و کوردایەتیی لەناو نەوەی ئێستادا پەرە پێ بدەن و ڕێگە نەدەن ھەوڵی ناحەزان بۆ بڵاوکردنەوەی ھەستی خۆ بەکەمزانین و بێ ئیرادەیی لەناو منداڵ و گەنجانی وڵاتەکەماندا سەربگرێت.

 

پێویستە مامۆستایان ئەو وانەیە بە ڕۆڵەکانمان بڵێنەوە کە نابێ قوربانییەکانی گەلەکەمان بێ ئەنجام بێت و بە ئومێدێکی زۆرەوە بەرەو داھاتوویەکی پڕشنگدار ھەنگاو بنێن.

 

ھەر شاد و سەرکەوتوو بن."

 

مەسعود بارزانی

١٥/٥/٢٠١٧





ئەم هەواڵە 2923جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad