English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئه‌گه‌ر به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ مۆز بخۆیت چیت به‌سه‌ردێت
2017-05-18 [11:05 AM]

ZNA- ھەولێر


مۆز میوەیەکی بەتام و خۆشەویستە لای ھەمووان، بەڵام رەنگە لەبەر ئەوەی ھەست بە قورسی گەدەمان بکەین لە کاتی خواردنیدا، ھەمیشە کەمتر لە میوەکانی تر بیخۆین، بەڵام ئایا دەزانیت خواردنی مۆز چ سودێک پێدەگەیەنیت؟


١- خواردنی مۆز یارمەتی ئاسانکردنی کرداری ھەرسکردن دەدات و رزگار دەکات لە کێشەکانی گەدە، بەتایبەتی کێشەی ھەڵئاوسان و ھەروەھا یارمەتی گەدە دەدات بەخێرای خواردن ھەرس بکات.

٢- بەردەوامی خواردنی مۆز دەبێتە ھۆی چالاکردنی سورانی خوێنی لەش، ھەروەھا سەرچاوەیەکی باشە بۆ  پێدانی کانزا و کالسیۆم و ڤیتامین بە لەش .

٣- خواردنی مۆز بە بەردەوامی پێستێکی جوان و سەرنجراکێش و بریقەدار پێدەبەخشێت، جگە لەوەی باشترین ماسکە بۆ پێستی دەموچاو قژ  ئەگەر بەکاریبھێنێت.


بەڵام لێرەدا دەپرسین ئایا دەزانیت، ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ مۆز بخۆیت چیت بەسەردێنێت؟


ئەم پرسیارە تاقیکراوەتەو ئەنجامەکەشی سەلمێنراوە، ھەموو دەزانین مۆز باشترین سودی ھەیە بۆ لەش وەک باسمان کرد بەڵام خواردنی لەسەر گەدەی بەتاڵ، زیان بەتەندروستی لەش دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی سوتانەوە و ھەوکردنی گەدە و توشی سکچونێکی توند دەکات، جگە لەوەی زیان بە کرداری ھەرس دەگەیەنێت. 
 





ئەم هەواڵە 4750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad