English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دوو ڕێگەی ئاسان بۆ چارەسەری ھەوکردنی جیوب
2017-05-18 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر


ھەوکردنی جیوبەکانی ناو لوت کە پێی دەوترێت " Sinusite  " واتە ھەوکردنی گیرفانەکانی لوت و ھەندێکجار ئەم حاڵەتە بەھۆی ڤایرۆس و ھەستیاری و کەمبونەوەی بەرگری لەش ڕودەدات  ، بۆ ئەوەش دەتوانیت دوو ڕێگەی ئاسان بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە بەکاربھێنیت .

سرکەی سێو :- بۆ دروستکردنی گیراوەیەکە پێویستت بەم پێکھاتانە دەبێت :

- دوو کەوچکی بچوک لە سرکەی سێو
- ١٨٠ میلیلیتر لە ئاوی خاوێن 

لەناو دەفرێکی خاوێندا ئەم دوو پێکھاتەیە تێکەڵاو بکە و ڕۆژانە دووجار بیخۆرەوە ، سرکەی سێو جگە لەوەی ڤیتامین و کانزای پێویستی تیادایە و تایبەتمەندی دژە بەکتریا و کەڕوزی ھەیە و چارەسەرێکی بەھێزە دژی ھەوکردن .


 چای زەنجەبیل :- پێویستیەکان بۆ دروستکردنی گیراوەیک لە چای زەنجەبیل:


-کوپێک ئاوی کوڵاو
- دوو کەوچکی چای زەنجەبیلی ھاڕڕاو 

زەنجەبیلەکە بخەرە ناو ئاوە گەرمەکەوە و ماوە ١٠ خولەک تیایدا بھێڵەرەوە و پاشان بیپاڵێوە دواتر یەک کەوچک ھەنگوینی سروشتی بۆ زیاد بکە و ڕۆژانە سێ کوپ لەم گیراوەیە بخۆرەوە ، زەنجەبیل یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە پێکھاتەی دژە ئۆکسێنەری تیادایە و ئەمەش بەسوودە بۆ چارەسەری ھەوکردن .
 





ئەم هەواڵە 3460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad