English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چەند میوەیەکی بەسوود بۆ گورچیلەکانت
2017-05-18 [12:36 PM]

ZNA- ھەولێر


گورچیلەکان ئەندامی سەرەکی جەستەن و تەندروستی ئەم ئەندامەی جەستە کاریگەری دەبێت لەسەر تەواوی جەستە ، ئەرکی گورچیلەکان خاوێن کردنەوەی تەواوی جەستەیە لە ژەھر و پێکھاتە نا تەندروستەکان ، خواردنی چەند جۆرێک خۆراک یارمەتی خاوێنکردنەوەی گورچیلەکان دەدات و ڕێگری دەکات لەوەی بەردیان تیادا دروست ببێت .


١- سێو : سێوێکی قەبارە مامناوەند کە توێکڵەکەی لێ نەکرابێتەوە بڕی ١٥٨ میلیگرام پۆتاسیۆم و ١٠ میلیگرام فسفۆری تیادایە و سۆدیۆمی تیادا نیە و ئەمەش گورچیلەکان لە ژەھر خاوێن دەکاتەوە .


٢- شوتی :ئەم میوەیە توانای خاوێنکردنەوەی گورچیلەکانی ھەیە لەو ژەھرانەی لە ناو جەستەدا کۆبونەتەوە ، زۆر پێویبستە بخورێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە دروستبوونی بورد لە گورچیلەکاندا .

٣- شلیک: لەناو شلیکدا پێکھاتەی تایبەتی دژە  ئۆکسێنەر ھەیە یارمەتی خاوێنکردنەوەی گورچیلەکان دەدات لەو ماددە نا تەندروستانەی خانەکانی گورچیلە دەشێوێنن .

٤- گێلاس : سوودی تەندروستی زۆر و تامی خۆشە گورچیلەکانت لە نەخۆشی دەپارێزێت لەبەر ئەوە بیکە بە یەکێک لەمیوە تایبەتەکانی ژەمە خواردنەکانت .

٥- مۆز:  بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلەکانت مۆز بخۆ چونکە بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تیادایە لەگەڵ چەندین پێکھاتەی خۆراکی پێویست بۆ جەستە .

٦- ئەڤۆگادۆ: بۆ ئەوەی بەرد لەگورچیلەکانتدا دروست نەبێت ئەوە ئەو پۆتاسیۆمەی لەناو ئەڤۆگادۆدا ھەیە گورچیلەکانت لەم حاڵەتە دەپارێزێت .

٧- پاپایا: یەکێک لە چارەسەرە سروشتیەکانی پاراستنی گورچیلە لە نەخۆشی ئەم میوەیەیە .

٨- پرتەقاڵ :  ئەم میوەیە ئاستی ترشی میز ھاوسەنگ دەکات و ئاستی سیتراتی ناو میز زیاد دەکات و ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە .

٩- ترێی ڕەش : توێژینەوە نوێکان ئەوەسان ئاشکرا کردووە خواردنی ترێی ڕەش گورچیلەکان لە شی بوونەوە دەپارێزن .

١٠- شاتوو : تەواوی جۆرەکانی ئەم میوەیە خاوەنی تایبەتمەندی دژە دروستبوونی بەردن لە گورچیلەدا و بە تایبەت ڕێگری دەکەن لی ھەوکردنی ڕێڕەوی میز و ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی گورچیلەکان .
 





ئەم هەواڵە 4057جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad