English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
گرژییەکانی نێوان دوو کۆریا بەرەو ئاسایی‌بوونەوە دەچێت
2017-05-18 [05:04 AM]

ZNA - هەولێر


گرژییەکانی نێوان کۆریای باکوور و باشوور لە ناوچەی ناسەربازی نێوان ھەردوو وڵات بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

دوای تاقیکردنەوەی مووشەکە بالیستیکیەکانی کۆریاری باکوور گرژییەکان لەنێوان پیۆنگیانگ و سیئۆل لە ناوچەی ناسەربازی کۆریا گەیشتنە ئاساتێکی مەترسیدار.

لەگەڵ لێدوانەکانی سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور، موون جەی ئین کە بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکوور ئامادەیی نیشاندا، بارودۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

بریارە کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەردوو کۆریا لە ناوچەی ناسەربازی بەرێوە بچێت و دەگوترێت بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ گفتوگۆکان بارودۆخی ناوچەکە ئاسایی کراوەتەوە.

ناوچەی ناسەربازی بە درێژی ٢٥٠ کلیلۆمەتر لە نێوان ھەردوو کۆریاکەدا بۆ رێگری کردن لە رووبەروبونەوەی ھەردوو وڵات بە دیوارێکی کۆنکرێتی دروستکراوە و سەربازی ھیچ لاێک بۆیان نیە بە چەکەوە بچنە ئەو ناوچەیە.





ئەم هەواڵە 2962جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad