English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
تورکیا داوای لەسەرکار لادانی نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژی داعش دەکات
2017-05-18 [05:43 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوای لەسەرکارلادانی " برێت مەک گوک"ی نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژی داعش دەکات.

مەولوود چاووش ئۆغڵوو دەڵێ نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیانیی دژی داعش پشتگیری لە "یەکینەکانی پاراستنی گەل" دەکات.

تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای کوردستان بە تیرۆریست و پاشکۆی پەکەکە دەزانێت و دەڵێ ئەمریکا لە سووریا پشتیوانیی تیرۆریستان دەکات.

حکومەتی دۆنالد ترەمپ هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو یارمەتییە سەربازییەکان بۆ یەپەگە پەرە پێدەدات.

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا ناڕەزایی توندی ئەنکەرەی لێکەوتەوە و لە سەردانی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک‌کۆماری تورکیاشدا دوو وڵات نەیانتوانی لەسەر ئەم بابەتە رێک‌بکەون.

برێت مەک‌گۆر، نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژە داعش لە ماوەی رابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەپەگە کۆ بۆوە.





ئەم هەواڵە 2590جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad