English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شای ئۆردۆن کۆبۆوە
2017-05-18 [07:22 AM]

ھەولێر- ZNA


 

ئەمڕۆ "مەسعود بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەسەر بانگھێشتی فەرمیی "شا عەبدوڵڵا" پادشای شانشینی ئۆردۆن و بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە دەریای مردووی ئۆردۆن سەردانی شانشینی ئۆردۆنی کرد و لە فڕۆکەخانەی ئەممانی پایتەختی شانشینی ئۆردۆن لە لایەن شاندێکی حکوومی و سەربازیی ئەو وڵاتە پێشوازی کرا کە پێکھاتبوو لە ئەمیر فەیسەڵ بن حوسێن و عەبدوڵڵا وریکات ڕاوێژکاری پادشای ئۆردۆن و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئۆردۆن و پارێزگاری ئەممانی پایتەخت و نوێنەری ھێزە چەکدارەکانی وڵاتی ئۆردۆن.

 

لە یەکەمین وێستەگەی سەردانیدا بۆ شانشینی ئۆردۆن بەڕێز مەسعود بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پادشای ئۆردۆن کۆبۆوە. لەو کۆبوونەوە دوو قۆڵیەدا ھەردوولا بیروڕای خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوا پێشھاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و شەڕی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرد.

 

ھەر نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ نیوەڕۆخوانێک لەسەر شەرەفی سەرۆک بارزانی لە لایەن شا عەبدوڵڵا پادشای ئۆردۆن ڕێکخرا و لەو نیوەڕۆخوانەدا ئەمیر فەیسەڵ بن حوسێن و سەرۆکی دەزگەی ھەواڵگریی ئۆردۆن و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە ئامادە بوون.

 

ئێوارەی ھەمان ڕۆژ بەڕێز مەسعود بارزانی بە مەبەستی ھەواڵپرسین و بەسەرکردنەوەی چەند پێشمەرگەیەکی بریندار سەردانی نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی ئەلحوسێن کرد و لە نزیکەوە ھەواڵی باری تەندروستیی پێشمەرگە بریندارەکانی پرسی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن کە لەو نەخۆشخانەیەدا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad