English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پێشمەرگە ھێرشێکی داعشی له خورماتوو تێکشکاند
2017-05-18 [07:22 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین، مەھدی تەقی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، "داعش کە لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا دووچاری شکست ھاتووە و زیانی زۆری پێگەیشتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین کە لە ژێر کۆنترۆڵیدایە، دزەی کردووەتە ناو شارۆچکەی خورماتوو و لە ئاکامی ھێرشێکیاندا سێ کەس کە دوانیان پێشمەرگەن و یەکێکیان حەشدی شەعبییە، گیانیان لەدەستداوە".

 

ھاوکات قایمقامی خورماتوو، شەلال عەبدول رایگەیاند، "ھێرشی چەکدارانی داعش کە لە گوندەکانی زەرگە و زینجیلیی سەربە ناحیەی ئامرلیی-یەوە ئەنجامیاندابوو، لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگە تێکشکێنرا. لە ئاکامی پێکدادانی نێوان ھەردوولادا، دەیان چەکداری داعش کوژران و ٣٤ کارمەندی ئەمنییش برینداربوون".

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad