English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال: پێشمەرگە ھەماھەنگی لەگەڵ پەکەکە و حەشدی شەعبی ناکات
2017-05-18 [07:29 AM]

ZNA- هەولێر


 

فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال، عەمید وریا زیارەتی رایگەیاند "چەکدارانی حەشدی شەعبی بە بەردەوامی لە ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری شارۆچکەی شنگال، بەردەوامی بە پێشێلکاریکردنی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەژێر چاودێری ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی دەدەن، ئەو پێشێلکارییەی حەشدی شەعبی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە جێگەی قبووڵ نییە".

 

فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال، عەمید وریا زیارەتی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھەرچەند ئێمە دەزانین داعش لە ناوچەکە بێھێزبووە توانای بەرگری نەماوە، بەڵام ئەو بێھێزبوونە بۆ ئەو رۆڵە باشەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کە لە رابردوو دژبە داعش گێڕاوییەتی، وێڕای ئامادەبوونی پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە کۆنتڕۆڵ نەکراوەکانی ژێر دەستی داعش لە شنگال، بەڵام حەشدی شەعبی تاک لایەنانە بڕیاری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی دا و پێشێلی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدای کرد کە لەژێر چاودێری ھاوپەیمانان بەڕێوەدەچوو".

 

گوتیشی: "حەشدی شەعبی بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەیانەوێت سنووری سووریا کۆنتڕۆڵ بکەن لە بەردەم ھاتوچۆ و جموجۆلی داعش، بەڵام ئەوەی راستی بێت دەیانەوێت لە رێگەی کۆنتڕۆڵکردنی سنووری سووریا ھیلالێکی شیعی دروست بکەن لە نێوان سووریا، ئێران و عێراق و رێگەیەکی وشکانی دوور و درێژ تا لوبنان بکەنەوە لە بەردەم ئەو ھیلالە شیعییە"

 

زیارەتی ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئۆپەراسیۆنەکەی حەشدی شەعبی بۆسەر شارەدێی قەیرەوانی سەربە قەزای شنگال، ھاووڵاتییان نیگەران بوون و لە ھێرشەی حەشدی شەعبی ناڕازین، ترسیان لەوە ھەیە حەشدی شەعبی دەست لە بینا و ماڵ و حاڵی ھاووڵاتییانی ناوچەکە نەپارێزێت و وێرانەیەک لەدوای خۆی جێبھێڵن.

 

فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال، عەمید وریا زیارەتی ئاماژە بەوە دەدات پێشمەرگە ھەماھەنگی لەگەڵ پەکەکە و حەشدی شەعبی ناکات و دەشڵێت "ھێزی پێشمەرگە بە ھیچ شێوەیەک ھیچ رێککەوتن و ھەماھەنگییەکی لەگەڵ حەشدی شەعبی و چەکدارانی پەکەکە نییە، بوونی پەکەکە نادەستوورییە لە شنگال و حەشدی شەعبیش پێشێلی رێککەوتنی نێوان ھەولێر، بەغدا کردووە کە لەژێر چاودێری ھاوپەیمانان کرابوو".

 

- "بوونی پەکەکەیش لە شنگال جێگەی نیگەرانیە"

 

ئەو فەرماندەیەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال دوای حەشدی شەعبی، چەکدارانی پەکەکەیش بە ھەڕەشە لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان ناوزەند دەکات و دەڵێت: "بوونی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال نادەستووریە، مانەوەیان لە ناوچەکە لە بەرژەوەندی ھیچ کەس و لایەنێک نییە، ئەرکیان تەواو بووە و دەبێت ناوچەکە چۆڵ بکەن".

 

وەک عەمید وریا زیارەتی خۆی دەڵێت "بوونی پەکەکە لە شنگال تەنھا زیانی بە ئێزدییەکان نەگەیاندووە، بەڵکو زیانی زۆری بە موسولمان و کریستیانەکانی ناوچەکە گەیاندووە".

 

دەشڵێت "کارەساتی مرۆیی تەنھا ئەوە نییە کۆمەڵکوژ بکرێت، بەڵکو نەبوونی ژیانێکی سەقامگیر و لێ سەندنەوەی ئازادی و نەگەیشتنی ھاوکاری مرۆیی جۆرێکە لە کارەساتی مرۆیی کە ھەموو ئەمانەیش بە ھۆی بوونی چەکدارانی پەکەکەیەوە لە شارۆچکەی شنگال و سەرچیای شنگال، لەسەر رێگاکانی شنگال دەیان زاڵگەیان دروست کردووە رێگری لە ھاتوچۆی ھاووڵاتییان دەکەن".

 

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال، پەکەکە بە ھۆکاری سەرەکی نەگەڕانەوەی ھاووڵاتییان و ئاوەدان نەکردنەوەی شنگال دەزانێت و پێیوایە ئەگەر پەکەکە لە شنگال نەمێنێت، شنگال ئاوەدان دەکرێتەوە و ئاوارەکانیش دەگەڕێنەوە، بەڵام تا چەکدارانی پەکەکە/ھەپەگە/یەپەشە و لقەکانی لە ناوچەکە بوونیان ھەبێت نە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکەن، نە ئاوارەکانیش دەتوانن بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 2404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad