English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی: لێپرسینەوە لەگەڵ شەش وەزیری تری عێراق دەکرێت
2017-05-18 [07:33 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لە پرسەکانی دانیشتنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و بارودۆخی سیاسی عێراق و پرسی ریفراندۆم، ھەروەھا شەڕی دژبە داعش، دەکات".

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف گوتی: "لە ھەفتەی داھاتوودا دوو بابەتی گرنگ لە ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت کە ئەوانیش، دیاریکردنی وادەی لێپرسینەوە لە شەش وەزیری عێراق کە ئەوانیش وەزیرەکانی کشتوکاڵ، پەروەردە، بازرگانی و چەند وەزیرێکی تر. ھەروەھا تەوەرێکی تری دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بریتی دەبێت لە دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان یاخود پێدانی متمانە پێیان".

 

گوتیشی: "تاوەکو ئێستا دیار نییە کە ئایا متمانەیان لێ دەسەندرێتەوە یاخود نا چونکە لە ئێستادا فراکسیۆنەکان لە گفتوگۆیەکی زۆردان بۆ ئەوەی کار بکرێت بە زۆرینەی فراکسیۆنەکان چارەنووسی وەزیرەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دیاری بکرێت".

 

لەبارەی بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "لە ئێستادا لە نێوان لایەنەکان گفتوگۆیەکی زۆر ھەیە بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانییەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، ھەروەھا وەک ھەرێمی کوردستانیش ئامادەسازی دەکەین بۆ ریفراندۆم و لایەنەکانی عێراقیش باش دەزانن کە لە ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش وەک لایەنەکانی عێراق بەشێکی لەگەڵ ریفراندۆمدان و بەشێکی تری لەگەڵی نین".

 

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، لە دانیشتنەکانمان لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی سەید عەممار حەکیم، ئەوان ترسی خۆیان نیشان دا ئێمەش پێمان راگەیاندن کە ھەر دەبێت ریفراندۆم ئەنجامم بدرێت خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش قسەی خۆی دەکات.

 

لەبارەی شەڕی داعشەوە، ئەشواق جاف گوتی: "راستە وەک ھێزی پێشمەرگە و ھێزی سوپای عێراق توانراوە زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش رزگار بکرێت، بەڵام نابێت ئەوەمان بیربچێت و بڵێن چیتر داعش نەماوە، چونکە داعش شانەی نوستووی زۆری ھەیە، ھەروەھا داعش بیرکردنەوە و فیکرە، بۆیە پێویستە زۆر باش ئاگاداری عێراق و ھەرێمی کوردستان بین چونکە داعش بوونی دەمێنێت پێویستە بە وردی لەناو ببرێت".

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 2401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad