English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
مامۆستایه‌كی زانكۆ: ئەم بەرداشەی په‌كه‌كه‌ دەیسوڕێنێت بە قازانجی ئەم هەرێمە ناشکێتەوە
2017-05-18 [07:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چاودێرانی سیاسی و ماموستایانی زانكۆ دەڵێن، هه‌موو كردار و ڕه‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه‌ دژی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی ڕه‌وای گه‌لی كوردستانه‌ و دەشڵێن، پەکەکە دەیەوێت زیان بە ئەزموونی باشووری کوردستان بگەیەنێت و ئەو ڕەفتارانەی دەیکات لە بەرژەوەندیی نەیارانی کوردستاندایە.

چاودێری سیاسی، ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی گوتی، 'پەکەکە هێزێکە سنووری جوگرافیی خۆی بۆ خەبات هەیە، ئەو هێزە خۆی لای ڕوونە هیچ ئایندەییەکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستاندا نییە و ناشیبێت، چونکە ستراتیجیی پەکەکە لە باکووریش سەرکەوتوو نەبووە، تا لێرە گەشە بکات، ئەوەش ڕوونە کە کاری ئێستای پەکەکە گومانی زۆری لەسەرە و، ئێستا پەکەکە جگە لە ئاوکردنە ئاشی نەیارانی ئەم ئەزموونەوە، هیچ کارێکی تری لە هەرێمی کوردستان نییە.

هه‌ڵه‌بجه‌یی گوتیشی، 'نە پەکەکە و نە هیچ هێزێکی دیکە ناتوانن پڕۆسەی سەربەخۆیی ڕابگرن، دەکرێت کەمێک دوای بخەن، نەک ڕاگرتن.

ماموستای زانكۆ سیروان حەمه ‌شه‌ریف رایگه‌یاند، جێی سەرسووڕمانە کە پەکەکە هەڕەشە دەکات و دەڵێت، شەڕ دەگوازێتەوە ناو هەرێم؟! ئاخر ئەم بەرداشەی ئێوە دەیسوڕێنن بە قازانجی ئەم هەرێمە ناشکێتەوە، بگره‌ به‌ زیانی ئه‌زموونی باشووری كوردستانه‌، هاونیشتمانیان ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌تان لێ قبووڵ ناكەن. 

ئه‌و ماموستایه‌ی زانكۆ گوتیشی، هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی لە باشوور، له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی دوژمندایه‌ و هه‌موو كاره‌كانیان ده‌چێته‌ خزمه‌تی نه‌یاره‌كانمانەوە، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ به‌ خۆیدا بێته‌وه‌ و ده‌ست له‌ كاره‌ ناله‌باره‌كانی له‌ باشووری كوردستان هه‌ڵگرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad