English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کێ شوێنی بارزانی دەگرێتەوە؟
2017-05-18 [09:57 AM]

نووسینی: کارزان سەباح هەورامی




لەماوەی رابردوو، چەندسەرکردەیەکی دیاری (بزووتنەوەی گۆڕان) و (یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان)، پشتیوانی خۆیان بۆ (مەسعوود بارزانی) و رەوتی بارزانی دەربڕیووە، ئەم پشتیوانییە، ئەوەندە بۆ بارزانییە ئەوەندە بۆ پارتیش نییە، واتە بیرکردنەوەیەک دروست بووە کە بارزانی لە دەرەوەی هاوکێشەی حزب مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، هەڵبەتە زۆر ڕێگا لەدژی بارزانی تاقیکرایەوە، بەڵام ئەو ڕێگایانە کورت بین بوون، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵبەتە لەوە دەچێت بەشێک لەو بیرکردنەوانە، پەیوەندی بە تەواوبوونی ماوەی ئەو هاوکێشەوە هەیە کە وەک جێگرەوەی ئەلتەرناتیڤی پرۆژەکەی بارزانی دانرابوون، لەوە دەچێت بەشێکی دیکەش پەیوەندی بە نەبوونی ستراتیژیەتی سیاسییەوە هەبێت، کە بەشێک لە حزبەکان باوەڕیان پێ نەبوو، لەوە دەچێت پرسیارێک سادە بێتە ئاراوە کە بۆچی ناکرێت ڕێڕەوی بارزانی بۆ سەرکردەیەکی دیکە بگۆڕێت؟ یان رێرەوی سیاسییەکان تاسەر لەدژی بارزانی بمێننەوە؟، لە راستیدا وەڵامی ئاسانە، (بارزانی) بارگاویی بووە بە کۆمەڵێک پرۆژەی نەتەوەییەوە کە ئەو پرۆژانە هیچ کات کاتیان تەواو نابێت، هەمیشە لەهزی خەڵکدایە، لەوە دەچێت ئەوە پەیوەندی بە تاکتیکی سیاسی بارزانییەوە هەبێت، کە ژیرانەتر خۆی بارگاوی کردبێت بەو پرۆژانەوە، ئەمانەش گەرەنتی مانەوەی وەک سەرۆک بەهێزتر دەکات، من دڵنیام ئەگەر لە جێگای بارزانی سەرکردەکانی دیکە بارگاوی بوونایە بەم پرۆژانە ئێستا، هاوکێشەکە بەم شێوەی ئێستا نەدەبوو، واتە گرەوی (بارزانی) لەسەر پرۆژەیەکە کە هەرکەسێک لەو زیاتر کاری بۆ بکات، شوێن گرەوەی دەبێت.
باشترین نمونە، لەماوەی رابردوو بینیمان گەرانەوەی (سالاری عەزیز)، هەڵسوڕای گۆڕان و دامەزرێنەری گۆڕان کە بەراشکاوانە باسی لەوە کرد کە (بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پرۆژەکەشی بەهێزە بۆ داهاتوو، هەروەها (ئازاد جوندیانی) گوتەبێژی پێشووی یەکێتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە بەراشکاوانە دەلێت: "پرۆژەی بارزانی بەهێزترین پرۆژەیە و پشتیوانی لێ دەکات"، دەرخەری ئەو راستییەکە کە تاکە پرۆژەیەکە سلێمانی بەرەو کەناری ئارام ببات، بریتییە لە پشتیوانی پرۆژەی نەتەوەیی، رەنگە ئێستا چەند سەرکردەیەکی دیاری گۆڕان و یەکێتی، ئەم رەوتەیان هەڵبژاردبێت، بەڵام لە داهاتوو سەرکردەی دیکەش پشتیوانی رادەگەیەنن، بەتایبەت کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی، چونکە ئەگەر بە سیاسیانەش بیرلەو پرسە بکرێتەوە، رەنگە ئۆقرەیی سیاسی سلێمانی لەوە دابێت کە خۆیان لەو پرۆژە چەقبەستووەی گۆڕان خۆیان رزگار بکەن، کە نەدەهێڵن حزبەکان پرۆژەی دیکەیان هەبێت، نە دەشهێڵن رێککەوتن هەبێت، باحزبەکان لە گۆشەگیرییە بێنە دەرەوە، ئەو کاتە قورسایی بزووتنەوەی گۆڕان لە چوار چێوەی گردێکدا دەمێنێتەوە، هەڵبەتە ئەو رەوتەی بارزانی جگە لەوەی پرۆژەیەکی ستراتیژی گەورەیە، لەهەمانکاتدا دەرفەتی مانەوەی زیاتر بە حزبەکان دەدات کە لەپاڵدا خۆیان پێ بەهێز بکەن.
لەوە دەچێت بەشێکی دیکەی گەرانەوە بۆ رەوتی (بارزانی) ئەوە بێت کە حزبەکان کاتێک ناتوانن لەگەڵ گۆڕانکاریەکان هەنگاو بنێن، شتێکی ئاسایییە کە سەرکردەکانیان بیرکردنەوەیان بگۆڕێت، خۆ ئەگەر هاتوو پرۆژەیەکی نوێ هەبوایە لە پرۆژەی سەربەخۆی و ڕیفراندۆم بەهێزتر بوایە، رەنگە بژادەی دیکە بهاتایەتە ئاراوە، بەڵام نەبوونی ستراتیژیەتی بەهێزو بیرکردنەوەی کورت بینانە لە سلێمانی، نەک سەرکردەکانی ئەو سنوورەی بەرەو هەڵدێر بردووە، بگرەکاتی دەوێت تا بەدوای پرۆژەی نوێ دەگەرێن، وەک پرۆژەکەی (بارزانی) کە لە قۆناغی گەشە سەندندایە، بەپێچەوانەوە رەوتی بەرانبەر لەگەڵ ئەوەی ناگەرێت بەدوای ئەلکتەرناتیڤ، دێت لە رێگای گوشاری راگەیاندنی و فشاری کۆمەڵایەتی دەیەوێت کاریگەری دروست بکات، هەڵبەتە ئەم بیرکردنەوە، تاکتیکییە ماوەیەکی کورت دەخایەنێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت، چونکە بنەمای نییە.

لە کۆتادا خاڵدا دەکرێت لەناو سەرجەم حزبەکانی کوردستان رەوتی نیشتیمانی پشتیوانی لە (بارزانی) بکات، ئەگەر بۆ گۆڕان و یەکێتی راست بێت بۆ (پەکەکە)ش بەهەمان شێوەیە.





ئەم هەواڵە 1126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad