English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیڤان ولیامز لە دروست کردنی تویته‌ر په‌شیمانه
2017-05-21 [12:32 PM]

ZNA-ھەولێر


 

 

ئیڤان ولیامز دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شى  تۆڕی تویته‌ر په‌شیمانی نیشان دا كه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر یارمه‌تی دۆناڵد تره‌مپی دابێت تا ببێته‌ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشتر باسیكردووه‌. 

 

ولیامز له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕاستبێت تویته‌ر نه‌بوایا ‌ تره‌مپ نه‌ده‌بوو به‌ سه‌رۆك ئه‌مه‌یان شتێكی زۆر خراپه‌ و داوای لێبوردن ده‌كه‌م".

 

هه‌روه‌ها ولیامز ڕوونیكرده‌وه‌: "له‌و باوه‌ڕه‌دابووم هه‌مووان  بتوانن به‌ ئازادی قسەبکەن و زانیاری و بیروبۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و جیهان به‌ره‌و باشتر بچێت، به‌ڵام له‌وه‌یاندا هه‌ڵه‌بووم".

 

جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ تویته‌ر له‌ ٢١ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن (ئیڤان ولیامز و جاك دۆرسی و بیز ستۆن) دامه‌زراوه‌.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 82750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad