ZNA - هەولێر
لێکۆلەران لە سەنتەری ئێم ئای تی بۆلێکۆلینەوەی بواری پزیشکی، رۆبۆتێكیان بهناوی
(INGESTIBLE ORIGAMI ROBOT) داهێناوە کە لە ناو کپسولێکی بەفرین دایە.
لە کاتی پێویست کەسە نەخوشەکە ئەم کەپسولە بەهفرینە بە شێوەی حەبی ئاسای قوت دەدات و کاتێك کەپسولەکە دەچێتە ناو گەدەی نەخۆشەکە بەفرەکە دەتوێتەوە و رۆبۆتەکە دەکرێتەوە، کاری ئەم رۆبۆتە لابردنی پەڵەی زیاد و تیمارکردنی برینەکانی گەدەیە.
ئەم رۆبۆتە بەهۆی سیستەمێکی موگناتیسی دەرەکیەوە کۆنترۆل دەکرێت. لێکۆلەران پێیان وایە ئەم رۆبۆتە لە داهاتودا دەبێتە هۆی نەمانی نەشتەرگەری.
مەحموود کامەران
ئەم هەواڵە 103234جار خوێندراوەتەوە |