|
ZNA- ھەولێر
ژانەری وتار یەکێکە لە ژانەرە ھەرە گرنگەکانی رۆژنامەوانی لە ئێستادا، ئەگەر وتار وشەی بەرامبەر و بارتەقای essay ئینگلیزی و essai فەڕەنسی بێت، بە یەکێک لە گرنگترین شێوازەکانی نووسینی سەردەمی مۆدێرن دادەندرێت و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زیاتر لە تەنانەت کتێب و تێزی قەبەی زانستی بایەخی پێدەدرێت.پێناسەکردنی وتار وەک هەموو چەمکێکی تری دونیای نووسین و ئەندێشە پڕە لە گرفت. لەڕاستیدا لە جیهانی زانستە مرۆڤی و کۆمەڵایەتییەکاندا هەر پێناسەکردنێک تا ئاستی نامومکینبوون دەڕوات و وەک دەڵێن پێناسەکردن بە مانای کۆکردنەوەی هەموو تایبەتمەندییە ئامادەکانی دیاردەیەک (inclusive) یاخود چەمکێک و دەرهاویشتنی هەموو ئەو تایبەتمەندییانە کە لە چەمکەکەدا بوونیان نییە (exclusive)، کارێکی ئەگەر ئەستەم نەبێت، لانی کەم ساکار و سانا نییە. هه‌روه‌ک روون و ئاشکرایه واژه‌ی “وتار” له چاوگێک و پاشگرێک پێکهاتووه. چاوگه‌که “وت” واتای گوتن، په‌یڤین، قسه‌کردن، دووان و ئاخاوتن ده‌دات.
سه‌ردێر یان ناونیشان ده‌سپێکی هه‌موو بابه‌تێکه. دوای ئه‌وه، به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو وتارێک رسته‌یه. رسته‌ش پێکدێت له چه‌ند یان چه‌ندین وشه‌ی جیاواز که له رووی رێزمانییه‌وه هه‌رکامه‌یان ناو و پێناسه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. رسته چه‌ند جۆری هه‌یه، ئه‌رێ، نه‌رێ، پرسیار، خه‌به‌ر، سه‌رسوڕمان… ئه‌و رستانه‌ی که له نووسینی وتارێکدا ریز ده‌کرێن ده‌بێ دوور یا نزیک په‌یوه‌ندییان به یه‌که‌وه هه‌بێت و به ده‌وری ته‌وه‌رێکدا بخولێنه‌وه.له نووسینی وتار دا نووسه‌ر نابێ راسته‌وخۆ له زمان خۆیه‌وه بپه‌یڤێ و مه‌سه‌له‌کان وا ده‌رببڕێت که ئه‌مانه بیر و رامانی نووسه‌رن. به‌ڵکوو ده‌بێ شته‌کان گشتی بن و به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بخرێنه روو. بۆ نموونه، له‌م رسته‌یه‌دا:
“به بڕوای من باشترین رێگا چاره بۆ کورده‌کانی عێراق ئه‌مه‌یه که له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی پێک بێن.” خوێنه‌ر بۆی ده‌بێته پرسیار، ئایا ئه‌م نووسه‌ره هیچ پرسی پێکراوه وا له خۆڕا که‌وتۆته وه‌ڵامدانه‌وه؟ یان ئایا ئه‌م نووسه‌ره ئه‌وه‌نده ناسراو و ئه‌کادێمیکه تا حیساب له‌سه‌ر بۆچوونه‌که‌ی بکرێت؟ هه‌ر بۆیه هیچ بایه‌خ بۆ بابه‌ته‌که دانانێت و ره‌نگه جارێکی دیکه، هه‌ر بابه‌تێک ببینێت به‌ناوی ئه‌م نووسه‌ره‌وه بێت؛ هه‌ر به لاشیدا نه‌چێت.
"وتار"ـی کوردی بۆ هەموو جۆرە نووسینێکی کورتی پەخشانیی ناداستانی بەکار دێت. لەوەش گرنگتر "وتار"ـی کوردی بۆ ئاخافتنیش بەکار دێت و "وتاربێژی" و "وتارنووسی" بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کۆمەڵگەدا بەکار دێن.بەلام ئەوەی جێگای داخە ژانەری وتار لە ئێستادا لە نێو میدیای کوردی‌دا زۆر و بۆرییەکی پێوە دیارە ئاستی زانستی وتارەکان زۆر نزمن نووسەر ھەول نادات بۆ نووسینی وتارێک چەند زانیاریێک کۆ بکاتەوە بەدوای سەرچاوەی تردا ناگەرێت بۆ دەولەمەند کردنی وتارەکەی.
گۆران ھەرکی
ئەم هەواڵە 4174جار خوێندراوەتەوە |