ZNA - هه‌ولێر فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا بڕیاریدا، پۆشینی باڵاپۆشی له ناو موسڵ قه‌ده‌غه بێت، ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تاكو رێگری له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژی له بازاڕه میللییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان بكرێت.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگا عه‌میدی روكن واسق حه‌مه‌دانی رایگه‌یاند، ئه‌و رێوشوێنه وه‌كو چاره‌سه‌رێكی پێشوه‌خته دراوه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زۆر له چه‌كدارانی داعش له خاڵی پشكنین ده‌ستگیركران كه ده‌یان ویست له رێگه‌ی پۆشینی باڵاپۆشی ئافره‌تان خاڵی پشكنین ببڕن.
حه‌مه‌دانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، رێكخراوی داعش ئافره‌تانی ناو شاری موسڵی ناچار كردبوو باڵاپۆشی له‌به‌ر بكه‌ن، وتیشی، ئه‌و جله به نه‌ریتی كۆمه‌ڵگای عێراق نامۆیه.
رادیۆ سه‌وا
ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە |