English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان؛ چوار کەس لەسەر فرۆشتنی بوز کوژران
2017-05-29 [04:55 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەرپرسانی ویلایەتی "نەنگەرهار" له رۆژهەڵاتی ئەفغانستان رایانگەیاند، دوو بنەماڵه لەسەر فرۆشتنی قاڵبه بوز(سەهۆڵ) شەڕیان لێ پەیدا بوو و لەم شەڕەدا ٤کەس کوژران.

 

"عەتائوڵڵا خوگیانی" گوتەبێژی والیی نەنگەرهار به "بی‌بی‌سی"ی راگەیاند، ئەم دوو بنەماڵه لەسەر ئەوەی کێ لەم شوێنه سەهۆڵ بفرۆشن، شەڕیان لەنێوان ساز بووه و تەقەیان له یەکتر کردووه.

 

خوگیانی گوتی، سێ کەس له بنەماڵەیەک و ژنێکیش له بنەماڵەکەی دیکه لەم شەڕدا کوژراون.

 

ویلایەتی نەنگەرها له ناوچه گەرمەکانی ئەفغانستانه و کێشەی کارەبای هەیه.

 

به هاتنی مانگی رەمەزان و گەرم بوونی کەش و هەوا، فرۆشتنی سەهۆڵ سەرچاوەیەکی باشی داهات بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیەیه.





ئەم هەواڵە 3214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad