English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زوربەی میوانخانەکانی جیھان ژوری چوارسەدوو بیستیان نیە
2017-05-29 [08:29 AM]

ZNA-ھەولێر


 

 

لە میوانخانەکانی جيهاندا ژوورى 420 يان لاداوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بووه‌ته‌ هێمايه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن و ده‌كێشن . 

 

‎ماڵپه‌ڕى "سكاي نيوز" بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، زۆربه‌ى هۆتێله‌كانى جيهان، ژماره‌ى 420 له‌سه‌ر هيچ ژوورێك نانووسن به‌ڵكو له‌جياتى ئه‌و ژماره‌يه‌ ده‌نووسن (419+1)، ياخود هه‌ندێك هۆتێل ريزبه‌ندييه‌كه‌ى له‌ 419 ه‌وه‌ راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ 421، چونكه‌ هه‌ر هۆتێلك ژماره‌ى 420ى هه‌بێت، به‌واتاى ئه‌م ژووره‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێكى لێيه‌ خه‌ريكى كێشانى مادده‌ى هۆشبه‌رن . 

 

‎هۆكارى به‌هێمابوونى ژماره‌ى 420 يش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ى حه‌فتاكانى رابردوو، كه‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێك له‌ ويلايه‌تى كاليفۆرنيا هه‌موو رۆژێك له‌ كاتژمێر 4:20 كۆده‌بوونه‌وه‌ له‌لاى په‌يكه‌رى زاناى بوارى كيميايى لويس باستۆر، خه‌ريكى كێشانى مادده‌يه‌كى هۆشبه‌ربوون به‌ناوى قه‌نب، تا وايلێهات 420 بووه‌ هێمايه‌ك له‌نێو خۆياندا به‌كاريان ده‌هێنا و دواتر ورده‌ ورده‌ ئه‌م هێمايه‌ گه‌شه‌يكرد بۆ زۆربه‌ى وڵاتانى جيهان . 

 

‎هه‌ندێك له‌ هۆتێله‌كان بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان به‌دوور بگرن له‌و هێمايه‌، ژماره‌ى 420 به‌كارناهێنن، چونكه‌ ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه‌ گه‌شتيار به‌هه‌ڵه‌ تێبگات له‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان پشتگيرى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2098جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad