English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامێرێکی نایاب بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایل 
2017-05-29 [09:27 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
 رۆمان ساکون کە داھێنەرێکی بورای تەکنەلۆجیایە لەدوایین داھێنانی دا ئامێرێکی بەرھەم ھێناوە بە ناوی ھاش می واتە بێدەنگم کە ... 

ئەم ئامێرە شێوەیەکی بازنەی ھەیە کە بەسەر دەمەوە دەبەسترێت بۆ ئەوەی لە کاتی قسەکردن بە مۆبایل یاخود ھەر ئامێرێکی تر کەسانی دەورو بەرت گوێیان لە قسەکانت نەبێت، ھەروھا ھێدفۆنێکی پێوە بەستراوە بو ئەوەی بەکارھێنەر بە باشی گوێی لە دەنگەکە بێت و ھیچ کەسێک گوێی لێ نەبێت .
 ئەم ئامێرە لە رێی بلوتوزەوە بە مۆبایل و لاپتۆپ ئامێرەکانی تر دەبەسترێتەوە ، یەکێک لە تایبەت مەندیە ھەرە گرنگەکانی ئەم ئامێرە ئەوەیە بەکارھێنەر دەتوانێت لە کاتی قسەکردن بۆ ئەوەی قسەکردنی تەواو پارێزراو بێت و کەس گوێی لێ نەبێت گۆرانی یان میوزیک یان ھەر دەنگێکی تر لەرێی ئامێرەوە بۆ کەسانی دەوروبەری لێبدات .

 رۆمان باس لەوە دەکات کە بیروکەی دروست کردنی ئەم ئامێرە لەکاتێک دا بە مێشکی دا ھاتووە کە لە یەکەک لە کافتریاکان بوە لەوێ کچکێک بە سکایپ قسەی کردوە بەلام بەھۆی ئەوەی ھەموو ئەوخەلکە لەوێ دانیشتون گوێیان لەدەنگی کچکە بوە و بەمەش کچکە ناچار بووە پەیوەندیەکەی دابخات لەم کاتەدا رۆمان ساکون بریاری دروست کردنی ئەم ئامێرەی داوە کە نرخی ئەم ئامێرە ۲٤۹ دۆلاری ئەمریکیە

محمود کامەران 
 





ئەم هەواڵە 5677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad