English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رەمەزاندا خۆت لەم خواردنانە بەدور بگرە
2017-06-01 [02:25 AM]

ZNA- ھەولێر


مانگی ڕەمەزان چانسێکی باشە بۆ ئەوەی پشوو بە گەدەت بدەیت و واز لە خواردنی ناتەندروست و خراپ بهێنێت، بەمەرجێک مەبەست بێت.

هەندێک خواردن هەیە لەکاتی بەڕۆژوو بوون و ڕەمەزان زیانی هەیە و پێویستە وازی لێ بهێنیت، لەپێناو سەلامەتی تەندروستیت:

1-خواردنی سورەوەکراو، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە و هۆکارێکە بۆ سکچون و تێکدانی تەندروستی و تینوێتی زۆر، باشترە لەبری ئەوە سەوزە و پێکهاتەی نوێ و سروشتی بخۆیت.

2-میوە ترشەکان، بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە و زیان بە گەدە دەگەیەنێت، هەر بۆیە پسپۆڕانی تەندروستی رێنمایی دەدەن بە ڕۆژووگران کە زیادەڕەوی لە خواردنی میوە ترشەکاندا نەکەن.

3-شەکر، یەکێکە لە خراپترین جۆری پێکهاتە خۆراکیە دروستکراوەکان و لە ڕەمەزانیشدا زۆر دەخورێت، بەڵام مەترسی بۆ تەندرستی هەیە و هەوڵبدە کەمترین ڕێژە بخۆ ئەگەر  ڕۆژانە لە 50 گرام زیاتر خوارد تووشی سکچون دەبیت و کاریگەری سلبی هەیە.

4-قەڕنابیت و کەلەرم، ڕاستە خواردنێکی تەندروستە، بەڵام هەرسیان قورسە بەهۆی ڕیشاڵی زۆرەوە و زیان بە گەدە دەگەیەنێت.

لە پارشێواندا پێویستە لەم جۆرە خواردنانە بەدوور بیت، ئەگەر دەتەوێت ڕۆژوویەکی تەندروست هەبێت:

1-خواردنی ساندویچ و هەمبەرگر و پیتزا و مریشکی سورەوەکراو و بەهارات، چونکە زیاتر تینوو دەبیت.
 
2-دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی و کەنافە و جۆرەکانی، چونکە بڕێکی زۆر چەوری و شەکری تێدایە، دەبێتە هۆی تێکدانی خەو و دروستبوونی ورگ.

3-گۆشتی سورەوەکراو و برژاو، دەبێتە هۆی ترشاندنێکی توند و زیان بە گەدە دەگەیەنێت.

4-خواردنەوە و ئاوی گازی زیانی زۆرە و هەوڵبدە بەهەموو جۆرێک خۆتی لێ بەدوور بگرە، چونکە زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت، لەبری ماست و شیر و شەربەتی مۆز بخۆ.

5-بەهەموو شێوەیەک خۆت لە ترشیات و جۆرەکانی بەدوور بگرە، چونکە سەرچاوەی تینوێتیە، باشترە لەبری سەوزە بخۆیت.





ئەم هەواڵە 7819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad