English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌ماس ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ په‌یوه‌ندیی دارایی له‌گه‌ڵ ئێران نوێ کردووه‌ته‌وه‌
2017-06-01 [03:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌پێی ڕاپۆرتێکی ده‌یلی ستار، ڕێکخراوی حه‌ماس نکوڵی له‌و ڕاپۆرتانه‌ی نه‌کردووه‌ که‌ باس له‌ گفتوگۆی ڕێککه‌وتنه‌وه‌ی نێوان ڕێکخراوی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و سوپای پاسدارانی ئێران ده‌که‌ن. 

به‌پێی ڕاپۆرته‌کان له‌ لوبنان ئه‌و دیدارانه‌ی گفتوگۆی نێوان نوێنه‌رانی حه‌ماس و سوپای پاسداران ئه‌نجام دراوه‌ و زه‌ده‌یلی ستار ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ حه‌ماس ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ ڕه‌ت ناکاته‌وه‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی نووسیویه‌تی که‌ گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ردوو لادا کراوه‌ له‌سه‌ر دووباره‌ به‌خشینه‌وه‌ی هاوکاری دارایی ئێران به‌ حه‌ماس دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی پشتیوانیی ئێران بۆ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و هاوکاریانه‌ بۆ حه‌ماس ڕاگیرا بوو و نێوانیان تێکچووبوو. 

حه‌ماس نکوڵی له‌  ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ نه‌کردووه‌ و به‌رپرسێکی حه‌ماس به‌ ده‌یلی ستاری ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ هیچ کات و سه‌رده‌مێکدا په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌کان تێکنه‌چووه‌.





ئەم هەواڵە 3670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad