ZNA-ھەولێر
ھەینی رابردوو 2/6/2017، کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە تایبەتمەندییەک بۆ فەیسبووک زیاد کراوە و لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە جگە لە وێنە و ڤیدیۆکانیان، ھەر پۆستێک کە لە فەیسبووکدا بڵاوی دەکەنەوە، ئەگەر تەنیا نووسینێکیش بێت، دەتوانن بیخەنە نێو یەکێک لە ئەلبوومەکانی ھەژماری تایبەتیی خۆیان .
ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووکیش، بەردەوام تایبەتمەندیی جیاواز و بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن .
رێباز یونس
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad