English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: وه‌ڵامی هه‌ر گێچەڵێکی باکووری سووریا بۆ تورکیا  ده‌ده‌ینه‌وه‌
2017-06-03 [08:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەردۆغان، ئەگەر لە باکووری سووریا ھەر گێچەڵێک بە وڵاتەکەمان بکرێ ئێمەش ئیتر ئەو بابەتانە لەگەڵ کەس تاوتوێ ناکەین و بڕیاری خۆمان دەدەین، ھەروەکو چۆن لە جەرابلوس و راعی و ئەلباب ھەنگاوی خۆمان ھاویشت، لێرەش ئەگەر پێویست بێ ھەنگاوی خۆمان دەھاوێژین.

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی دەزگای پیشەسازان و پیاوانی کاری سەربەخۆ لە ناوەندی کۆنگرەی خەلیج لە شاری ئیستانبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا گەیشتووینەتە ئەم خاڵە، ئەمەش خاڵی چاودێریکردنە. لە رەققە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوونی ھەیە. ئێستا ئەمریکا ھەڵسوکەوت لەگەڵ دوو رێکخراوی تیرۆریستی دەکا کە یەکێکیان باڵی سیاسی و ئەوی دیکەش باڵی سەربازییە کە ئەمانیش پەیەدە و یەپەگەن.

ئه‌ردۆغان وتیشی، ئەمریکا دەڵێ 'لەگەڵ یەپەگە ئۆپەراسیۆنی رەققە ئەنجام دەدەم'. ئێمە باسی زۆر شتمان لەگەڵ ئەمریکا کردووە. ئێستا دووبارە نایەوێ ئەم بابەتانە لێرە باس بکەین. ئێمەش گوتمان 'فەرموو ئۆپەراسیۆنەکە لەگەڵ ئەمانە ئەنجام بدە'، بەڵام پێمان گوتونە کە ئەگەر لە باکووری سووریا ھەر گێچەڵێک بە وڵاتەکەمان بکرێ ئێمەش ئیتر ئەو بابەتانە لەگەڵ کەس تاوتوێ ناکەین و بڕیاری خۆمان دەدەین، ھەروەکو چۆن لە جەرابلوس و راعی و ئەلباب ھەنگاوی خۆمان ھاویشت، لێرەش ئەگەر پێویست بێ ھەنگاوی خۆمان دەھاوێژین.

 

AA





ئەم هەواڵە 3181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad